بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ماریا زاخارۆڤا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا پێشتر رایگه‌یاندبوو کە سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا له رۆژانی ۷ و ۸ی ئەم مانگەدا سه‌ردانی به‌غدا و پاشان هه‌رێمی کوردستان ده‌کات.
لاڤرۆڤ ئەمڕۆ دووشه‌ممه ۱۵‌ی ڕەزبەر ده‌گاته به‌غدای پایته‌خت و دواتریش سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای حکوومەتی هەرێم کۆده‌بێته‌وه و له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه ئابووریه‌کانه‌وه گفتوگۆ ده‌که‌ن.
نێچیرڤان بارزانی، ساڵی ۲۰۱۸ سه‌ردانی رووسیای کرد و له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پۆتین، سه‌رۆک رووسیا کۆبوونه‌وه، بارزانی پاشان گرێبه‌ستێکی له بواری نەوتدا لەگەڵ کۆمپانیای رووسنەفتی روسی واژۆ کرد.
.........
340