٦ تشرینی یەکەم ٢٠١٩ - ٠٨:١٠
یونانییەکان ئاوریان بەردایە ئاڵای ئەمریکا

هەزاران کەس لە خەڵکی یونان ڕۆژی شەممە بە بەڕێوەبردنی خۆپیشاندان لە شاری ئاتێنی پێتەخت، سەفەری "مایک پۆمپێئۆ"ی وەزیری دەرەوە ئەمریکا بۆ وڵاتەکەیان ئیدانە کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - خەڵکی یونان لەو خۆپیشاندانەدا ئاڵای ئەمریکایان ئاور تێبەردا.

ناڕازییانی یونانی لە مەیدانی سەرەکیی شاری ئاتێندا درووشمی وەک "پۆمپێئۆ بگەڕێوە بۆ ماڵی خۆت" و "ئەمریکاییەکان، بکوژی خەڵکن" هەڵدا.

پۆلیسی یۆنان بۆ بڵاو پێ کردنی ناڕازییان گازی فرمێسکهێنایان بەکار هێنا.

خەڵکی یونان پێشتریش بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە سیاسەتە خۆوەردەرانەکانی واشینگتۆن ، ئاڵای ئەمریکایان ئاور تێبەردا.

پۆمپێئۆ لە دوایین قۆناغی سەفەرەکەی بۆ باشووری ئەورووپا  ئەمڕۆ خۆی گەیاندە ئاتێن کە ئەوەش ناڕەزایەتیی بەربڵاوی یۆنانییەکانی بە دواوە بوو.

........
340