٦ تشرینی یەکەم ٢٠١٩ - ٠٧:٤٦
ئەمیر عەبدوڵڵاەیان : بیانیەکان بە نیازی بێ سەقامکردنی عێراقن

یاریدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلسی شۆڕای ئیسلامیی ئێران بۆکاروباری نیودەوڵەتی بە ئاماژە بە ئاڵۆزیەکانی عێراق گوتی : بیانیەکان کە ساڵانێک بۆ نائەمنکردنی عێراق هەوڵیان داوە ، ئێستا بە شێوازێکی دیکە بە نیازی بێ سەقامکردنی ئەم وڵاتەن .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان  رۆژی هەینی لە سەر توییتەری خۆی بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە زایۆنیەکان و لاگرانی تیرۆریسمی تەکفیری لە ڕووەداوەکانی عێراقدا دەستیان هەیە نوسی :  ئەم پیلانەی بیانیەکان پوچەڵ دەبێتەوە .

هەندێ لە پارێزگاکانی عێراق لە وان بەغدا لە چەند رۆژی رابردوودا شایەتی خۆپێشاندانی جەماوەری بوون بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایەتی بە راژەکاریی گشتی ، بێکاری و گەندەڵی ئیداری .

........
340