(ABNA24.com) سەرکردەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران وتی: بچوکترین ھەڵەی ڕژێمی زایونی لە بەرامبەر ئێراندا دواین ھەڵەی دەبێت و سڕینەوەی ئەو ڕژێمەی لە جیھاندا لێ دەکەوێتەوە.
سەرداری سەرلەشکر «حسەین سەلامی» سەرکردەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە دیداری ھەزاران کەس لە فەرماندەرانی ئەم پێکھاتە شۆڕشگێڕە لە گەڵ ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ، وتیشی: ئەمڕۆ ھێڵەکانی پەیوەندیی شۆڕشی ئیسلامی ھەزارن کیلومەتر قوڵتر بووەتەوەو بە گواستنەوەی پەیامی دژایەتی کردن لەگەڵ ستەم و چەوساندنەوە، چەسپاندنی دادگەری و مەعنەوییەت، لە ئێستادا ئەمریکا لە ئەنجامی گۆڕانکارییە سیاسی و ئاسایشتییەکانی ناوچەکە تەریک خراوەتەوە.
سەرداری سەرلەشکر «حسەین سەلامی» سەرکردەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ھەروەھا وێڕای پێداگرتن لە سەر ھێزو دەستەڵاتی بەرپەرچدەرانەی شۆڕشی ئیسلامی، وتیشی: سپای پاسداران بە خۆڕێکخستنەوەی نێوخۆیی بەرەو ھێزمەند کردنی ھەرچی زیاتری تواناییەکانی لە بواری جۆربەجۆر ھەنگاو ھەڵدەگرێت.
ئدەندامانی کۆگەی باڵای فەرماندەرانی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە بە ئامادە بوون لە حسەینییەی ئیمام خومەینی(رە) چاویان بە حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران و سەرکردەی گشتیی ھێزە چەکدارەکان کەوت.
/129
٣ تشرینی یەکەم ٢٠١٩ - ٠٥:٤٩
News ID: 980037
سەرکردەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران وتی: بچوکترین ھەڵەی ڕژێمی زایونی لە بەرامبەر ئێراندا دواین ھەڵەی دەبێت و سڕینەوەی ئەو ڕژێمەی لە جیھاندا لێ دەکەوێتەوە.