بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ئەرکانی هاوبەشی سوپای کۆریای باشور ڕایگەیاند، کۆریای باکور چەندین "مووشەکی نەناسراو"ی لە شاری بەندەریی "وۆنسان" گرتووەتە ڕۆژهەڵات.
ئەوە نۆیەمین تاقیکردنەوەی مووشەکیی کۆریای باکورە پاش ددیاری سیی ژۆئەنی "کیم جونگ ئون" رێبەری کۆریای باکور لەگەڵ "دۆناڵد ترامپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەناوچەی ناسەربازیی نێوان دوو کۆریا.
کۆریای باکور لەچەند مانگ پێش دسپێبوونی دانوستانەکانی چەکداماڵینی ناڤۆکی لەگەڵ ئەمریکا، تاقیکاریی ناڤۆکی و مووشەکیی خۆی ڕاگرتبوو، بەڵام پاش شکست هێنانی ئەو دانوستانانە، هەنگاوگەلێکی هەڵگرتووە لەئاراستەی بردنەپێشی بەرنامەی مووشەکی وناڤۆکی خۆی.
وتووێژەکانی نێوان واشنگتۆن و پیونگ یانگ لەسەر بەرنامەی مووشەکیی وناڤۆکیی کۆریای باکور لە کاتی دیداری ترامپ و کیم لەمانگی فێڤرییە لە ڤێتنام، ڕاگیراوە، بەڵام پیونگ یانگ رۆژی سێ شەممە ڕایگەیاند، لە شەممەی حەوتەی داهاتووەوە دانوستان لەگەڵ واشنگتۆن لەبارەی ئەو پرسەوە دەس پێ دەکا.
کیم جونگ ئون ڕێبەری کۆریای باکور و دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە زیاتر لە یەکساڵی ڕابردوو سێ جار پێکەوە دیداریان کردووە.
..........
340