٢ تشرینی یەکەم ٢٠١٩ - ٠٩:٢٥
پێداگریی عێراقچی لەسەر پاراستنی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەهەمبەر یەکلایەنخوازیی ئەمریکا

یاریدەری سیاسیی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی، جەختی کرد لەسەر پێویستیی پاراستنی بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش(ڕێککەوتنی ئەتۆمی) لەبەرامبەر یەکلایەنخوازیی ئەمریکادا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سەیید "عەبباس عێراقچی" رۆژی سێ شەممە لە ڕێوڕەسمی رۆژی نیشتمانیی ئاڵمان کە لە باڵوێزخانەی ئەو وڵاتە لە تاران بەڕێوە چوو بەئاماژە بەوەی کە بەداخەوە ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێستا لەهەمبەر یەکلایەنخوازیی ئەمریکا لەدۆخێکی لەباردا نییە، وتی: دەبێ هەوڵی بێ ووچان بدرێ لەپێناو ڕزگارکردنیدا.

یاریدەری سیاسیی وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: هاوکاریی ئێران و وڵاتانی چوار کۆیەک (چین، فەڕانسە، ئاڵمان، ڕووسیا و بەریتانیا) دەبێ شکانی دیواری بایکۆتەکان و یەکلایەنخوازیی ئەمریکای لێ بکەوێتەوە کە وەها ئامرازێک لەدژ وڵاتانی سەربەخۆ کەڵکی لێ وەردەگیردرێ.

عێراقچی وتیشی: ئێران و وڵاتانی ئوروپایی لەتەنیشت چین و ڕووسیا لەڕەوتی دانوستانەکاندا هەوڵیان دا بگەنە ڕێککەوتنێکی هاوسەنگ بەڵام ئێستا بە یەکلایەنخوازیی ئەمریکا ئەو هاوسەنگییە لەبەین چووە.

ناوبراو ساڵڕۆژی یەکگرتنی دوو ئاڵمان و شکاندنی دیواری بەرلینی پیرۆزبایی وت و ڕایگەیاند: ئێران وئاڵمان لەمێژە پەیوەندیی شیاویان پێکەوە هەیە.

ئەمریکا پاش چوونەدەر لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، دەستی کردووە بەلەگوشارنانی ئێران.

ترامپ سێ شەممە هەشتی مای٢٠١٨ بەشێوەی یەکلایەنە و بەپێشێلکردنی بەڵێنیەکانی واشنگتۆن هاوپێوەند بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی وڵاتەکەی لەو ڕێککەوتنە جیهانییە کشاندەوەو گەڕانەوەی بایکۆتە ناڤۆکییەکانی ڕاگەیاند.

ئەو کردەی ترامپ بەرەوڕووی شەرمەزاریی بەرفراوانی ناوخۆیی و جیهانیی بووەتەوە.

........
340