٣٠ ئەیلوول ٢٠١٩ - ١٠:١٨
وەزیری نێوخۆی ئێران چوو بۆ عێراق

وەزیری نێوخۆی ئێران ئەمرۆ (یەکشەممە) لە ڕێگای سنووری مێهران(ڕۆژئاوای ئێران) چوو بۆ عێراق.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - "عەبدۆڕەزا ڕەحمانی فەزلی"وەزیری نێوخۆی ئێران کە سەردانی ستانی ئیلامی کردبوو،دوای دیتنی ئیمکانات، ژێرخانەکان و ئامادەییەکانیی سنووری میهران بۆ رۆژانی ئەربەعینی حسەینی(ع)، چوو بۆ عێراق تالە دانیشتن لەگەڵ هاوشانیی عێراقی و ئۆستاندارانی سنووری ئەم وڵاتە دا بەشداری بکات.

ڕەحمانی فەزلی لە ڕێگای سنووری مێهرانەوە دەچێتە شاری کووت ناوەندی ستانی واسێتی عێراق و پاشانیش دەچێتە نەجەفی پیرۆز و کەربەڵای مۆعەلا تا دڵنیا بێت لە ئامادەبوونیی ئیمکانات و کەرەستەکانیی ڕێگای هاتو چۆی زیارەتکارانی ئەربەعینی حسەین(ع) لە میهران تا کەربەڵا وە.

وەزیری نێوخۆی ئێران پێش ڕۆیشتنی بۆ عێراق لە کۆری هەواڵنێران دا گوتی: دوایین بڕیارەکان لەبارەی بەڕێوە چوونی هەرچی باشتری ڕێپێوانیی گەورەی ئەربەعینی حسەینی(ع) لە دانیشتن لەگەڵ وەزیری نێو خۆی عێراق و ئۆستاندارانی سنووری ئەم وڵاتە دەگیردرێت.

سنووری  نێو دەوڵەتی میهران لە ٩٥ کیلومەتری باوووری رۆژئاوای شاری ئیلامی ئێران، لە درێژەی ساڵانی ڕابردوو وەکوو ناوەندی سەرەکی هاتووچۆی سنووری نێوان ، ئێران و عێراق بە تایبەت  وەکووڕێگای هاتوو چۆی زیارەتکارانی شۆینە پیرۆزەکانی لێهاتووە.

.......
340