بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق تاوێک لەمەوپێش لە لە وتاردانەکەی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکانی، سیاسەتەکانی بەغدای لە بارەی لەمەڕ پرسە نێوخۆییەکانی وڵاتەکەی و ھەروەھا گۆڕانکارییە ناوچەیی و نێونەتەوەییەکان و لەوانە پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێرانی شی کردەوە.
ناوبراو وتیشی: ئێران و عێراق بە فەکتەرگەلی ھاوبەشی کلتووری و ئایینی و زۆر بەرژەوەندیی ھاوبەش و چەند لایەنە پێکەوە گرێ دراون و ئێمە لە سەر ئەوە پێداگرین کە پەیوەندیمان لەگەڵ ئێرانی دراوسێماندا پەرە پێ بدەین.
بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق ھەروەھا وێڕای ئاماژە کردن بە پێشکەوتنی پەیوەندیی عێراق لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی و بە تایبەت کەنداوی فارس و تورکیا لە سەر پتەوکردنەوەی ئەو پەیوەندییانە جەختی کرد.
سەرۆک کۆماری عێراق ھەروەھا گەڵاڵەی لکاندنی دۆڵی چۆمی ئەردەن بە خاکی ژێر دەستەڵاتی ڕژێمی زایونیی بە پێشێلکردنی ئاشکرای یاساوڕێسا نێونەتەوەییەکان زانی.
بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق جارێکی ترو ئەمجارەیان لە دوانگەی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکانەوە، گەڵاڵەی پێشنیارکراوی خۆی و دەوڵەتی عێراقی کە بۆ یەکەم جار لە گەشتەکەی بۆ تاران باسی کرد بوو، لە بارەی پێکھاتنی داڕشتێکی سیاسی، ئاسایشتی و ئابووریی ھاوبەش لە نێوان وڵاتانی دراوسێ لە ئاراستەی یارمەتی دانی ئاسایشت و ئابووریی وڵاتان و چارەسەر کردنی گرفت و تەنگژەکانی خەڵک شی کردەوە.
..........
340