بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی "قودس پرێس"؛ سوپای رژیمی زایۆنی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەمە بیست ونۆ کەسی لە لێواری رۆژاوا گرت و ئیدیعا کرا، ئەوان لەگەڵ هەوڵ و چالاکییە خۆڕاگرییەکان لەپەیوەندییدابوون.
بەپێی ئەو ڕاپۆرە، سوپای رژیمی زایۆنی بیست و شەش فەلەستینیشی لە قودسی داگیرکراو قۆڵبەست کرد کە لەنێویاندا، ژنێک، خوێندکارێک و دیلە ئازادکراوەکان بەرچاو دەکەوێ.
بەپێی ئامارەکان، پتر لە شەش هەزار فەلەستینی لە گرتووخانەکانی رژیمی زایۆنی، زیندانین.
.......
340