٢٤ ئەیلوول ٢٠١٩ - ١٢:٥٣
بەعیدی نژاد: گەمیی نەوتهەڵگری بەریتانیا ئازاد کرا

باڵوێزی ئێران لە لەندەن ڕایگەیاند کە گەمیی نەوتهەڵگری بەریتانیی "ستێنا ئیمپێرۆ" stena impero یاسای راگیردرانی لە سەر هەڵگیراوە و ئازاد کراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - "حەمید بەعیدی نژاد" باڵیۆزی ئێران لە لەندەن لە لاپەڕەی شەخسیی خۆیدا لە تویتەر نووسی؛ گەمیی نەوتهەڵگری بەریتانی "ستێنا ئیمپێرۆ" پاش تۆکمە کرانی پرۆسەی دادەوانی و مافەوانی لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، یاسای ڕاگیردرانی لە سەر نەما و ئازاد کرا.

هێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ١٩ی ژولای بە داخوازی ڕێکخراوی بەندەرەکان و کاروباری گەمیوانیی پارێزگای هورموزگان (لە باشووری ئێران) ، گەمییەکی نەوتهەڵگری بەریتانیای بە ناوی "ستێنا ئیمپێرۆ" لەبەر کوژاندنەوەی سیستەمی شوێندۆز و هەروەها ڕژاندنی زبڵ و ئاوەڕۆی نەوتی دەنێو ئاوەکانی گەرووی هورموز ڕاگرت.

ستافی ئەو گەمییە بەریتانییە چوارەمی سێپتەمبەر لە هەنگاوێکی مرۆڤدۆستانە لە لایەن ئێرانەوە ئازاد کران.

.......
340