٢٤ ئەیلوول ٢٠١٩ - ١٢:٤٠
مادۆرۆ : هێزە جەماوەریەکانی ڤەنزۆئێلا، یەک دەگرن

حکومەتی ڤەنزۆئێلا ڕایگەیاند، یەکە جەماوەریەکانی ڤەنزۆئێلا پەیوەستی هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە دەبن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - "نیکۆلاس مادۆرۆ" سەرۆک کۆماری ڤەنزۆئێلا لە پەیامێکدا وێڕای ڕاگەیاندنی هەواڵێک لەمەڕ گۆڕان لە دەستوری ئەو وڵاتەدا، وتی: "فەرماندە چاوێز هەردەم خەونی دەدیت بە پێکهاتنی ڕێکخراوێکی چەکداری جەماوەریی مەزن و بەهێز. یەکە جەماوەریەکان، جێگەو شوێنی یاساییان دەبێ و دەبن بە بەشی جیانەکراوەی هێزە چەکدارەکانی وڵات."

پێشتریش حکومەتی ڤەنزۆئێلا ڕایگەیاندبوو، هەتا دیسەمبەری٢٠١٩ ژماری ئەفسەرانی یەکە جەماوەریەکانی ڤەنزۆئێلا لە ٢.١ ملوێن بۆ سێ ملوێن کەس زیاد دەکا.

ئەو کارانە پاش ئەوە ئەنجامی گرت کە واشنگتۆن بەپاڵپشتی لە نەیارانی حکومەتی یاسایی ڤەنزۆئێلا کودەتایەکی بێ سەرەنجامی لەو وڵاتە لەدژ مادۆرۆ ڕێکخست.

ژمارێک وڵات بەسەرۆکایەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە کردەیەکی نایاساییدا، "خوان گوایدۆ"ی سەرۆکی نەیارانی ڤەنزۆئێلایان لە ژانڤییەی٢٠١٩ وەک سەرۆک کۆماری کاتیی ئەو وڵاتە ناساند هەتا ئاڵقەی گەمارۆ و گوشارەکان لەسەر ڤەنزۆئێلا زیاد بکرێ.

سەرباری ئەو کردانە، خەڵکی ڤەنزۆئێلاو سوپای ئەو وڵاتە بەجاران داکۆکی خۆیان لە حکومەتی یاسایی کاراکاس ڕاگەیاندووە.

........
340