بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بڕیارەکەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان واژۆی لەسەرکردووە، پشت بە حوکمەکانی بڕگەی 1ـی ماددەی 56 لە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان - عێراق ژمارە 1ـی هەموارکراوی ساڵی 1992 و بڕگەی یەکەم لە ماددەی 77 لە پەیڕەوەی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان دەبەستێت کە لە پێنج بڕیار پێکهاتووە.
3ـی ئاب وەکو رۆژی کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزدی دیاریدەکرێت و دەبێت ئەنجوومەنی وەزیران و لایەنە پەیوەندیدارەکان حوکمەکانی ئەو بڕیارە جێبەجێبکەن. کار بە هیچ دەقێکی یاسایی یان بڕیارێکیش ناکرێت لەگەڵ حوکمەکانی ئەو بڕیارە ناکۆک بن. بڕیارەکەش لە رۆژی بڵاوبوونەوەی لە رۆژنامەی (وەقایعی کوردستان) جێبەجێدەکرێت.
لە هۆیەکانی دەرچواندنی بڕیارەکەشدا هاتووە، بڕیارەکە بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری و دابینکردنی ماف و ئیمتیازات و قەرەبووکردنەوە و کەمکردنەوەی ئاسەوارەکانی تاوانەکانی کۆمەڵکوژی و رێزلێنان لە قوربانییەکان ئەو بڕیارە دەرکراوە.
.......
340