بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی هەواڵدەریی ئیرنا، لە وتووێژی تەلەفۆنیی ئێوارەی ھەینیی « ڕەزا ئەردەکانیان» وەزیری وزەی ئێران و «ئلێکساندەر نۆڤاک» وەزیری وزەی ڕووسیا وەک سەرۆکانی لێژنەی ھاوبەشی ھاوکاریی ئابووریی دوو وڵات، ڕێگاکانی گەشەی ھاوکاریی دوو لایەنە لە بواری ئابووری و سەرمایەدانان لەوانە لە بواری وزە تاوتوێ کرا.
«ئلێکساندەر نۆڤاک» وەزیری وزەی ڕووسیا لەم وتووێژە تەلەفۆنییەدا وتی: ڕاپەڕاندنی ئەو ڕێککەوتنانەی کە کراون لە دانیشتنەکەی مانگی ژوئیەی لێژنەی ھاوبەشی ھاوکاریی ئێران و ڕووسیا لە ئەسفەھانی ناوەندی ئێران، دەبێتە ھۆی پتەو بوونەوەی ھاوکاری و بەرز بوونەوەی ئاستی شاندەرە ئابووری و بازرگانییەکانی نێوان دوو وڵات.
گومرگی ڕووسیا لەم دواییانەدا باسی پەرە سەندنی ڕادەی بازرگانیی نێوان ئێران و ڕووسیای کردووە لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠١٩. بە پێی ڕاپۆرتی گومرگی ڕووسیا ڕادەی بازرگانیی نێوان دوو وڵات لە مانگی ژانویەوە ھەتا ژوئەنی ٢٠١٩، بە ڕادەی ٢٤ پۆیینت ٦ پەرەی سەندووەو گەییشتووەتە ملیاردێک و ٣٣٠ ملوێن دۆلار.
......
340