بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی هەواڵی سی ئین ئین ، لێژنەی کاروباری دادەڤانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ئەم حەوتەیە ئامادە دەبێت هەتا ڕەوتی توێژینەوەیی بە مەبەستی پیوشوێن گرتنی ڕوون کردنەوەی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە بخاتە گەڕ. دەنگ وەرگرتن لەم بارەوە ئەمرۆ چوارشەممە ئەنجام دەبێت ولەئەگەریی پەسەن کرانی ئەم بڕیارنامەیە بواری پێویست بۆ لێکدانەوە وبەڕێوە بردنی کۆبوونەوەی بیستنی ڕوون کردنەوە لە بارەی ڕوون خوازی سەرۆک کۆمارئەنجام دەبێت .
لێژنەی کاروباری دادەڤانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ، پیشتر ڕایگەیاندبوو بەنیازە لە کەسانێک کە لە دۆسیەی پێوەندی ڕەوشت نزمانەی ترامپ لەگەڵ " ئەستورمی دنیلز"ی ئەکتەری فیلمە ڕەوشت نزامەکان بیهەوێ لە کۆبوونەوەی توێژینەوە وڕوون کردنەوەکان بەشداری بکەن . لە پاڵ دۆسیەی گەندەڵی ئەخلاقی سەرۆک کۆماری ئەمریکا، دێموکراتەکان هەروەها پرس ومژاری دۆناڵد ترامپ لە دانی ماڵیات پێوشوێن دەگرن .
لەلایەکی تر بەربژاری پارتی دێموکراتی ئەمریکا لە هەڵبژاردنەکانی ٢٠٢٠ وتی: ترامپ جیهانی توشی ناهێوری کردووە. " جۆبایدن" جێگری باراک ئۆبامای سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا وبەربژاری دێموکراتەکان لە پێشبڕکیکانی بەرایی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ٢٠٢٠ ڕۆژی شەممە لە توئیتێکدا نووسیی: ئەو قەیرانانەی کە دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەدی هێناون ، جیهانی توشی ئاڵوزی زۆر کردووە. بایدن وتی چوونە دەری ترامپ لە رێککەوتنی ناڤۆکی ئێران یەکێ تر لەو بابەتانەیە کە بووە هۆی ئەوە ئەمریکا ، ڕٶژئاوای ئاسیا وجیهان زۆرتر ناهێور ونائارام بێت.
.......
340