٨ ئەیلوول ٢٠١٩ - ٠٧:٣٣
هەوڵی بەرفراوانی هێزە عێراقییەکان بۆ جێگیرکردنی ئاسایش لە رۆژی عاشورادا

سەرکردایەتی هەڵمەتی فوڕاتی ناوەندی لە عێراق ڕایگەیاند، هەڵمەتێکی بەرفراوان ئەنجام دەگرێ لەناوچەی «جرف الصخر بابل» و ژمارێک ناوچەی دەورووبەری بەمەبەستی چەسپاندنی هێمنی و ئاسایش لە رۆژی عاشورادا .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی مێهر، "سەججاد ئەسەدی" جێگری فەرماندەی هەڵمەتی فوڕاتی ناوەندیی عێراق ئەمڕۆ شەممە بەڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە، وتی: ئەو هەڵمەتە، پاکتاوکران و دابین کردنی ئاسایشی ناوچە باکوریەکانی بابل وپشتێنی بەغدا دەگرێتەخۆ.

ئەسەدی هەروەها باسی هاواهەنگیی نێوان دەم و دەزگە ئاسایشییەکانی عێراق و هێزەکانی حەشدی شەعبی لەو هەڵمەتەی کرد.

حەوتەی ڕابردووش ، "یاسین یاسری" وەزیری ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند؛ هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی تازیەداریی سەروەر و سالاری شەهیدانی حەزرەتی ئەبا عەبدوڵڵاهولحوسێن(ع)، ئیمامی سێهەمی شیعەکانی جیهان، ڕێوشوێنی ئاسایشیی پێویست لەناوچە هەستیارەکان توندتر دەکرێ.

هەموو ساڵێک لەمانگی موحەرەم بەملوێنان زیارەتکار لەناوخۆ و دەرەوەی عێراق بۆ وێنە ئێران بۆ بەشداربوون لە ڕێوڕەسمی تاسوعاو عاشورای حوسێنی(ع) بەرەو کەربەلای موعەلـلا لە عێراق دەکەونە ڕێ.

........
340