بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی "ئێران پرێس" ؛ بەهروز کەماڵوەندی ئەمرۆ شەممە لەپرێس کۆنفرانسێکدا، وێڕای شیکردنەوەی هەنگاوی سێهەمی کەمکرانی بەڵێنیەکانی ئێران هاوپێوەند بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، وتی: ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران ئەرکمەندە بەگوێرەی پێداویستییە تەکنییەکان بێ لەبەرچاوگرتنی بەرتەسکییەکان، چالاکیی زانستی و توێژکاریی ناڤۆکی دەس پێ بکاو خێرای بکات.
وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران وتی: لەمەڕ پرسی شەفاف سازی، بەڵێنیەکانی ئێران سەبارەت بەو بابەتە، وەک ڕابردوو جێ بەجێ دەکرێ.
بەهروز کەماڵوەندی وتی: گۆڕانکارییەکان لەبارەی پرسی لێکۆڵینەوەو گەشەپێدان، هەنگاونان بەرەو یەک ملوێن "سوو" ئاسان دەکا.
وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران بەئاماژە بەو هەوڵانەی کە ئەمڕۆ لەئاراستەی کەمکرانی بەڵێنیەکانی هاوپێوەند بە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران ئەنجامی گرتووە، وتی: یەکەم بابەت هاوپێوەندە بە بڕگەی٣٩ لەمەڕ پیتاندن و مەکینەکانی بەرەی نوێ .
ناوبراو پێی داگرت لەسەر ئەوەی کە ئەمڕۆ بە ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی ڕاگەیێندرا کە بەرهەمی توێژینەوەیی دەخرێتە سەر پاشەکەوتەکانی ئێران.
وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران وتی: هەروەها مەکینەی ئای ئار شەش ئێس بڕیاربوو لە سەرەتای ساڵی یازدەهەمدا گازی تێبکرێ کە دەستمان پێ کردووە.
کەماڵوەندی هەروەها وتی: وەگەڕخرانی زنجیرەی بیست دانەیی مەکینەی ئای ئاڕ چوار کە پرسی بڕگەی ٣٥ی پەیوەستکراوی یەکەو بڕیاربوو سەرەتای ساڵی یازدەهەم ئەو کارە ئەنجام بگرێ ، کە ئەمڕۆ ئەنجامی گرت. زنجیرەی بیست دانەیی مەکینەی ئای ئاڕچواریش دەس پێ بووە وبەرهەمەکانی دەخرێتەسەر پاشەکەوتەکان.
وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران وتی: هەروەها مەکینەی ئای ئاڕ شەش بەشێوەی زنجیرەی بیست دانەیی، بڕیاربوو لە دوومانگی داهاتوو وە، گازی تێبکرێ کە ئەویش لە ڕۆژی ڕابردووەوە ئەنجامی گرت و زنجیرەی سی دانەییش لە بەرنامەی دواتردایە.
.......
340