٨ ئەیلوول ٢٠١٩ - ٠٧:٢٦
لەناوبردنی گروپێکی قاچاخچی بیانی سووتەمەنی لە ئاوە سنووریەکانی باشووری ئێران

فەرماندەی دەریاوانی پارێزگەی هورموزگان ، لەباشووری ئێران وتی: باندێکی قاچاخچی بیانی سوتەمەنی وباری سوتەمەنی قاچاخ لە سنوورە ئاویەکانی ئەم پارێزگایە شناسایی کراوە ولەناوبرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سەدا وسیما ، سەرهەنگ دهکی فەرماندەی دەریاوانی پارێزگەی هورموزگان وتی: فەرمانبەرانی دەریاوانی ئەم پارێزگایە باندێکی قاچاخچی سوتەمەی بیانی لە شارستانی سیریک لە پارێزگەی هورموزگانیان شناسایی ودەسگیر کردووە. سەرهەنگ دهکی وتی: فەرمانبەرانی دەریاوانی پارێزگەی هورموزگان لەم هەڵمەتە گەمیەکی بیانی هەڵگری نێزیک بە ٢٨٤هەزار لیترسوتەمەنی قاچاخ لە جۆری گازوییلیان ڕاگرت.

فەرماندەی دەریاوانی پارێزگەی هورموزگان وتی: دوازدە کەسی تاوانباری بیانی خەڵکی فیلیپین لەم پێوەندیە دا دەسگیر کراون وکردەوەی یاسایی لە ڕێگەی دادەڤانی بە شێوەی تایبەت خەریکی پیوشوێن گیرانە.

.......
340