٢ ئەیلوول ٢٠١٩ - ٠٦:٤٣
تەرمی مامۆستا ئەحمەد نەزیری ئەسپاردەی خاک کرا

نووسەر، توێژەر و لێکۆڵەری ناوداری کوردستان و ناوچەی هەورامان مامۆستا ئەحمەد نەزیری ڕۆژی ڕابردوو لە شاری سنەی پارێزگای کوردستان کۆچی دوایی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوێنێ شەمە  مامۆستا ئەحمەد نەزیری نووسەر و توێژەری کورد لە نەخۆشخانەی شاری سنە کۆچی دوایی کرد و شەوی ڕابردوو لە بەهەشتی موحەمەدی سنە ئەسپاردەی خاک کرا.

مامۆستا ئەحمەد نەزیری لە دایک بووی ساڵی  ۱۳۲۵ ی هەتاوی لە گوندی دەگاگای سەر بە سەوڵاوایە و تا ئێستا ۶ بەرهەمی توێژینەوەیی خۆی لە بواری ئەدەب و فەرهەنگ و مێژووی کوردستان و ناوچەی هەورامان چاپ کردووە.

......
340