٨ ئاب ٢٠١٩ - ٠٨:٢٣
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی: لاوانی بلیمەتی ئێرانی دەبێ سنوورەکانی زانست و تەکنۆلۆژیا بەرفراوانتر بکەن

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی پێی داگرت: گەشەی زانستیانەی بە قازانج بۆ ئێران، بە ڕوانگەیەکی شۆڕشگێڕانەو لە سەر بنەمای ھزری ئیسلامی مسۆگەر دەبێت و دەبێ لاوانی بلیمەتمان گەییشتن بە سنوورەکانی زانست و تەکنۆلۆژیا و بەرفراوانکردنی ئەم سنوورانە بکەن بە ئامانجی سەرەکیی خۆیان.

(ABNA24.com) ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی پێی داگرت: گەشەی زانستیانەی بە قازانج بۆ ئێران، بە ڕوانگەیەکی شۆڕشگێڕانەو لە سەر بنەمای ھزری ئیسلامی مسۆگەر دەبێت و دەبێ لاوانی بلیمەتمان گەییشتن بە سنوورەکانی زانست و تەکنۆلۆژیا و بەرفراوانکردنی ئەم سنوورانە بکەن بە ئامانجی سەرەکیی خۆیان.

حەزرەتی ئایەتووڵڵا عوزما سەیید عەلی خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، ڕۆژی چوارشەممە لە دیداری کۆمەڵێک لە لاوانی بلیمەت و خاوەن میدالیا لە ئولەمپیادە زانستییەکانی جیھان و ھەروەھا ئەندامانی تیمی نیشتیمانیی باڵەی لاوانی وڵات کە لە سەر لوتکەی پاڵەوانەتیی جیھاندا وەستاون، وێڕای ڕێزگرتن لە قوڵبینی، بیرتیژی و ژیرایەتیی لاوانی بلیمەت و ھەڵکەوتە، ڕێگای بلیمەتی و زانستی وەک ڕێگایەکی بێ کۆتایی وەسف کرد.

حەزرەتی ئایەتووڵڵا عوزما سەیید عەلی خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، تیشکی خستەسەر دواکەوتووی داسەپێندراوی سەر گەلی ئێران لە ماوەی یەک و دوو سەدەی ئەم دواییە و لە سەردەمی قاجارو پالەوی دا و وتی: سەرباری تەواوی ئەو ھەوڵانەش کە دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی بە تایبەتی لە ماوەی بیست ساڵی ڕابردوودا لە مەڕ جوڵانەوەی زانستی و تەکنۆلۆژیا دراوە، کەچی ھێشتاش ھەر ئێمە گەلێک وەدواکەوتووین و گرینگترین ئەرکی بەرەی لاوای بلیمەتیش لەم ئاراستەیەدا، جیا لە بەردەوام کردنی ڕەوتی بەلەزی سەرکەوتنی زانستیانە، بەرەو پێش بردنی سنوورەکانی بازنەی زانست و تەکنۆلۆژیایە.

حەزرەتی ئایەتووڵڵا عوزما سەیید عەلی خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران وێڕای ئاماژە کردن بە وەستانی ئێران لە پلە باڵاکانی تەکنۆلۆژیای نانۆ، پێی داگرت: لەئێستادا چاوەڕوانیی ئەوە دەکرێت کە لاوانی بلیمەت و بەرەی دواتر، سەدان نمونەی وەک نانۆو دیاردەگەلی نەناسراوی زانستی و تەکنۆلۆژیایی بدۆزنەوەو بەس بە بەردەوام کردنی ڕەوتی پێشکەوتنی زانست بەسەندە نەکەن.

حەزرەتی ئایەتووڵڵا عوزما سەیید عەلی خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ھەروەھا وێڕای ڕێزگرتن و ستایشی کردەوەی لاوانی بلیمەتی ئێرانی لە پێشکەشکردنی میدالیاکانیان بە بەڕێزی، ئەوەشی وەبیرھێنایەوە کە، ئەم ھەونگاوە لە ڕاستی دا پێشکەش کردن بە تاکەکەسێک نییە، بەڵکو پێشکەش کردن بە ھێماو سیمبولێکەو من وێڕای قبوڵکردنی ئەم میدالیاگەلە، دەیگەڕێنمەوە بە لاوانی ئازیزو بلیمەتمان ھەتا لای خۆیان بمێنێتەوە.



/129