(ABNA24.com) بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران ؛ نوێنەری هەمیشەیی بەریتانیا لە ڕێکخراوی نەتەوەکان لەم نامەیەدا بە هێنانە ئارای تۆمەتی بێ بنەما دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران، بانگەشەی کرد هێزی ئێرانی ئەو گەمییە نەوتهەڵگرەیان لە ئاوەکانی وڵاتی عوماندا راگرتووە.
لەندەن لەو نامەیەدا بە بێ قەبووڵ کردنی یاساشکێنیی ئەو گەمیی نەوتهەڵگرە لە چۆنیەتی هاتووچۆی لە ئاوەکانی وڵاتی ئێراندا، بانگەشەی کرد هیچ بەڵگەیەک سەلمێنەری لێک کەوتنی گەمیی نەوتهەڵگری "ستێا ئیمپێرۆ" stena impero و گەمیی ڕاوچی ئێرانی لە بەردەستدا نییە و راگیردرانی ئەو گەمییە نەوتهەڵگرە لە لایەن ئێرانەوە کردەوەیەکی نایاساییە.
نوێنەری هەمیشەیی بەریتانیا لە ڕێکخراوی نەتەوەکان لەو نامەیەدا هەروەها بانگەشەی کرد لەندەن هەوڵ دەدات تا لە ڕێگای دیپلۆماتیکەوە ئەو مەسەلەیە چارەسەر بکات.
دەقێکی ئەو نامەیەش بەڕێ کراوە بۆ "ئانتۆنیۆ گوترێش" سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان.
هێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێوارەی هەینی گەمییەکی نەوتهەڵگری بەریتانیایی لە گەرووی هورموز لەبەر بەزاندنی یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکانی دەریایی ڕاگرت.
سەردار سەرتیپ دووەم "ڕەمەزان شەریف" وتەبێژی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند گەمیی نەوتهەڵگری بەریتانیایی "ستێنا ئیمپێرۆ" بە پێچەوانەی یاسا و ڕێساکانی زەریاوانی، کەرەستەی شوێندۆزی خۆی کوژاندبوویەوە و لە جیاتی ئەوەی بەرەو شوێنی هاتنەناو لە کەنداوی فارس لە گەرووی هورموز بڕوات خەریک بوو لە ڕێگای چوونەدەر بەرەو باشوور دەهاتە ناوەوە.
ڕێکخراوی بەنادر و زەریاوانیی پارێزگای هورموزگانیش ڕایگەیاند ئەو گەمیی نەوتهەڵگرە لە ڕێگای هاتووچۆی خۆیدا لە گەمییەکی ڕاوچی لە گەرووی هورموز کەوتووە.
ئەو کردەوەی هێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە چوارچێوی بەرپرسایەتی و ئەرکی ئەو هێزە بۆ پاراستنی قازانج و بەرژەوەندی نیشتمانی، دامەزراندنی ئاسایش و بەرەنگاربوونەوەی قاچاخی دەریایی جێبەجێ کراوە.
لە چوارچێوی یاسا و ڕێساکانی زەریاوانیی لەوان کۆنڤانسیۆنی مافی دەریاکان لە ساڵی ١٩٨٢ ، گەمییەکی سەربازی مافی ئەوەی هەیە لە دەریای ئازاددا بۆ جێبەجی کرانی یاسا و ڕێسا مافەوانییە نێودەوڵەتییەکان هەرکات گەمییەک (گەمیی ناسەربازی و نادەوڵەتی) یاسا وڕێسا نێودەوڵەتییەکان بنپێ بکات، رایگرێ و بیخاتە بەر لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوە.
/129
٢١ تەمووز ٢٠١٩ - ٠٩:٥٢
News ID: 963152
نوێنەری هەمیشەیی بەریتانیا لە ڕێکخراوی نەتەوەکان شەوی ڕابردوو مەسەلەی ڕاگیرانی گەمیی نەوتهەڵگری ئەم وڵاتە لە گەرووی هورموز لە لایەن ئێرانەوەی لە نامەیەکدا وەکوو سکاڵا لە ئەنجومەنی ئاسایش بەرز کردەوە.