(ABNA24.com) جێگری وەزیری دەرەوەی سووریا بە ئاماژە بەوەی کە ڕژێمی زایۆنی لە پشتی هەموو تیرۆریستانی ناوچەکەدایە راشکاوانە رایگەیاند؛ سووریا هەتا تیاچوونی بە تەواوەتیی تیرۆریزم درێژە دەدات بە خەباتی خۆی.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ "فەیسەڵ میقداد" ڕۆژی شەممە لە وتووێژ لەگەڵ ماڵپەڕی ئەلعەهدی لوبناندا، ئیسراییل، ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژاوای بە هۆکاری قەیران نانەوە لە سووریادا زانی و وتی: ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بە پێکهێنان، تەیار کردن و داکۆکی لە گرووپە تیرۆریستییەکان لە دووی تیابردنی پێگەی سووریا لە تەوەرەی خۆراگری و دەور و ڕۆڵی لە ناوچەکەدا بوون بەڵام نەگەیشتن بەو ئامانجیان.
جێگری وەزیری دەرەوەی سووریا بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە دیمەشق هەرگیز بەرامبەر بە گوشارەکان بە چۆکدا نایەت، راشیگەیاند؛ گەلانی ناوچە هیچ داهاتوویەکیان نابێ، مەگین ئەوەی کە ئەوانیش بێنە نێو بەرەی خۆڕاگرییەوە.
"فەیسەڵ میقداد" وتیشی ؛ هەر کەس دژ بە سووریا و بەرەی خۆڕا گری بجوڵێتەوە، لە ڕاستیدا شان بە شانی ئیسراییل ڕاوەستاوە و لە ئاراستەی ئامانجەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ لاواز کردنی ناوچەکە هەنگاو هەڵدەگرێ.
جێگری وەزیری دەرەوەی سووریا هەروەها وشداری داوە بە وڵاتانی ڕۆژاوایی سەبارەت بە بەڕێ کردنی هێز بۆ ئەم وڵاتە و جەختی کرد ئەو کردەوەیە دواهاتی پڕمەترسی دەبێ.
قەیران لە سووریا لە ساڵی ٢٠١١ـەوە بە پەلاماری بەربڵاوی گرووپە تیرۆریستییەکانی داکۆکی کراو لە لایەن عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان لە پێناو گۆڕینی هاوکێشەکانی ناوچە بە سوودی ڕژێمی زایۆنی دەست پێبوو. لە قەیرانی ٨ ساڵەی سووریادا زیاتر لە ١٢ ملوێن کەس لە حەشیمەتی ئەم وڵاتە ئاوارە بوون.
سوپای سووریا ئەمدواییە توانی بە یارمەتیی راوێژکارانی سەربازیی کۆماری ئیسلامیی ئێران و داکۆکیی ڕووسیا دۆسییەی گرووپی تیرۆریستیی داعش لەم وڵاتە داخات.
گرووپە تیرۆریستییەکانی دیکەیش لە تیاچووندان
/129
١٥ تەمووز ٢٠١٩ - ٠٦:٢٥
News ID: 961195
جێگری وەزیری دەرەوەی سووریا بە ئاماژە بەوەی کە ڕژێمی زایۆنی لە پشتی هەموو تیرۆریستانی ناوچەکەدایە راشکاوانە رایگەیاند؛ سووریا هەتا تیاچوونی بە تەواوەتیی تیرۆریزم درێژە دەدات بە خەباتی خۆی.