(ABNA24.com) پەیوەندییە گشتییەکانی بنکەی حەمزە (سەییدوششوھەدا_«ع») ھێزی زەوینیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی باسی لەنێو بردنی گروپێکی تیرۆریستیی کردووە لە ناوچەی گشتیی چاڵدۆرانی باکووری ڕۆژئاوای ئێران.
بە پێی ڕاپۆرتی سپانیوز، پەیوەندییە گشتییەکانی بنکەی حەمزە (سەییدوششوھەدا_«ع») ھێزی زەوینیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێ شەممە خەباتکارانی بنکەی حەمزە (سەییدوششوھەدا_«ع») لەگەڵ گروپێکی تیرۆریستیی دژە شۆڕشی سەربە ئیستیکباری جیھانی کە بە نیازی کنەکردنەنێو سنوورەکانی ئێران بوون لە ناوچەی چاڵدۆرانی پارێزگای ئەزەربایجانی ڕۆژئاوا تێکھەڵچوون و بە کوشتنی دوو کەس و بریندار کردنی بەرماوەکانیان، ئەم گروپە تیرۆریستییەیان لە بەریەک ھەڵوەشاندەوە.
بە پێی ئەم ئاگاداری نامەیە لەم تێکھەڵچوونەدا دو کەس لە خەباتکارانی بنکەی حەمزە (سەییدوششوھەدا_«ع») یش شەھید بوون.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە لە تێکھەڵچوونی نێوان خەباتکارانی بنکەی حەمزە (سەییدوششوھەدا_«ع») لەگەڵ تیرۆریستاندا بڕێکی زۆر چەک و تەفەمەنی و سیستێمگەلی پەیوەندی لە تیرۆریستانیش گیراوە.
سەیید مەحمود عەلەوی وەزیری ئیتیلاعاتی ئێران ماوەیەک لەمەوپێش ڕایگەیاند کە لە ٢٠ی مارسی ٢٠١٧ەوە ھەتا ٢٠مارسی ٢٠١٨ بە ھەوڵی ھێزە ئاسایشتییەکان، ٣٠٠ گروپی تیرۆریستی لە ئێراندا لەنێو براون.
/129
٣ تەمووز ٢٠١٩ - ٠٥:٥٨
News ID: 957371
پەیوەندییە گشتییەکانی بنکەی حەمزە (سەییدوششوھەدا_«ع») ھێزی زەوینیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی باسی لەنێو بردنی گروپێکی تیرۆریستیی کردووە لە ناوچەی گشتیی چاڵدۆرانی باکووری ڕۆژئاوای ئێران.