٣٠ حوزەیران ٢٠١٩ - ٠٤:٥٥
ڕەخنەی چین لە ئەمریکا لەمەر درێژەی بایکۆت کردنەکانی دژی ئێران

گوتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی چین جارێکی تر لە ئەمریکا بە هۆی درێژەدان بە بایکۆتەکانی دژی ئێران ڕەخنەی گرت.

(ABNA24.com) گوتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی چین جارێکی تر لە ئەمریکا بە هۆی درێژەدان بە بایکۆتەکانی دژی ئێران ڕەخنەی گرت.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا،"گێنگ شوئان" ڕۆژی سێشەممە لە کۆری هەوڵانێران لە پێکەن بەئاماژە دان بەمەی گوشار و بایکۆتە سەرەڕۆیانەکان لە دژی ئێران بۆ ئەمریکا ئاکامێکی نابێت گوتیشی، ئەم کردەوەگەلەی ڤاشنگتۆن دەبێتە هۆی تاوسەندنیی ئالۆزی لە ناوچەی رۆژئاوای ئاسیا دا. گوتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی چین وێڕای جەختکردنەوە لە سەر هەڵوەشاندنەوەی بایکۆتەکانی ئەمریکا دژی ئێران، خوازیاری هێوری و دانبە خۆداگرتنی تاران و ڤاشنگتۆن بووە."داناڵد ترەمپ"سەرۆک کۆماری ئەمریکا سێشەممە هەشتەمی مای ٢٠١٨ بە شێوەی یەکلایانە هاوکات لەگەڵ بنپێکردنیی ئەرکەکانی ڤاشنگتۆن لە بەرجام وڵاتەکەی لەم ڕێککەوتننە نێو دەوڵەتییە بردە دەرەوەو گەڕاندنەوەی بایکۆتە ناڤۆکییەکانی ڕاگەیاند. ئەم کردەوەی ترەمپ بەرەوڕووی شەرمەزاربوونی بەربڵاوی نێو خۆیی و نێو دەوڵەتی بۆتەوە.




/129