٣٠ حوزەیران ٢٠١٩ - ٠٤:٣٧
دۆزرانەوەی مین وبۆمبە چێکراوەکانی رژیمی زایۆنی لەباشوری سووریا

هێزە ئەندازیاریەکانی سوپای سووریا لەباشوری ئەو وڵاتە و لەڕەوتی پاکتاوکردنی ئاواییەکانی ریفی دەمشق و قۆنەیتەرە، دەستیان داگرت بەسەر بڕێکی زۆری مین، بۆمب و پشتێنی تەقینەوەیی چێکراوی رژیمی ئیسرائیل.

(ABNA24.com) هێزە ئەندازیاریەکانی سوپای سووریا لەباشوری ئەو وڵاتە و لەڕەوتی پاکتاوکردنی ئاواییەکانی ریفی دەمشق و قۆنەیتەرە، دەستیان داگرت بەسەر بڕێکی زۆری مین، بۆمب و پشتێنی تەقینەوەیی چێکراوی رژیمی ئیسرائیل.

هەواڵدەریی فەرمیی سوریا(سانا) ڕاپۆری دا کە هێزە سوریەکان لەڕەوتی پاکتاوکرانی ناوچەکانی ریفی دەمشق و قۆنەیتەرە، بڕێکی زۆریان چەکەمەنی و تەقەمەنی دۆزیوەتەوە.

ئەو چەکەمەنیانە، بریتی بوون لەو ئامێرە پەیوەندییانەی ترۆریستان پێش چوونەدەر لەو ناوچانە، جێیان هێشبوو.

جگە لەو چەکەمەنیانە، بڕێک بۆمب، مین، پشتێنی تەقینەوەیی، گولـلە، بۆمبی زرێشکێن دۆزرایەوە کە چێکراوی زایۆنییەکان بوون.

تاقمە ئەندازیاریەکانی ئامادە لە سوپای سوریا هەروەها لە بڕێک لە زەوی و زاری کشت وکاڵیدا، مین وپشتێنی تەقینەوەییان تەقاندەوە.

سوپای سوریا نۆهەمی گەلاوێژی ساڵی١٣٩٧توانی بەتەواوەتی کۆنترۆڵی ناوچەی "حەوزی یەرموک" هەڵکەوتوو لە ریفی باکوری رۆژاوای دەرعا بگرێتەدەست و بە کۆنترۆڵ کردنەوەی ئەو ناوچەیە کە دواپێگەی داعش لە دەرعا دەهاتە ئەژمار، باشوری سوریا لەبوونی ترۆریستانی داعش پاکتاو کرا.



/129