٣٠ حوزەیران ٢٠١٩ - ٠٤:٣٢
سوپای تورکیا بنکەو پێگەکانی سوپای سوریای پێکا

وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند، هێزەکانی تورکیا، پێگەکانی سوپای سوریایان کردۆتە ئامانج.

(ABNA24.com)وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند، هێزەکانی تورکیا، پێگەکانی سوپای سوریایان کردۆتە ئامانج.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئانادۆڵی تورکیا، وەزارەتی بەرگریی ئەو وڵاتە ڕۆژی هەینی لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، هێزەکانی سوپای تورکیا ژمارێک پێگەی سەربازیی سوپای سوریایان لەخاکی ئەو وڵاتە کردۆتەئامانج.

لە بەیاننامەی وەزارەتی بەرگریی تورکیادا هاتووە، ئەو کردە لەوەڵامدانەوە بە هێرش کرانەسەر ناوەندێکی چاودێریی تورکیا لە پارێزگای ئیدلەبی سوریا ئەنجامی گرتووە.

وەزارەتی بەرگریی تورکیا پێشتر ڕایگەیاندبوو، لە هێرشی مووشەکیی سەر ناوەندێکی چاودێریی تورکیا لەپارێزگای ئیدلەبی سوریا، سەربازێکی تورک کوژراوەو سێ سەربازی دیکەش بریندار بوون.

وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئیدیعای کرد، ئەو مووشەکبارانە لەناوچەکانی ژێرکۆنترۆڵی سوپای سوریاوە ئەنجامی گرتووە.

رۆژی چوارشەممەش سەربازێکی تورک لە تێکهەڵچوون لەگەڵ کوردانی سوریا لەباکوری پارێزگای حەڵەبی سوریا کوژران و پێنج سەربازی دیکەش بریندار بوون.



/129