(ABNA24.com)ئەکڕەم ئیمام ئوغڵوو ، سەرۆکی شارەوانیی گەورە شاری ئەستەموڵ بە دوای سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکانی سەرلەنوێی ئەستەموڵ لە ناوچەی بیلیک دوزو ی ئەستەموڵ لە بەرانبەر هەزاران کەس لە لاگرانی ، وتارێکی پێشکەشکرد و گوتی : ئیتر لەم شارەدا چەمکی کەمینە بوونی نابێ .
بە پێی راپۆرتی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە روژنامەی دیوار ، ئیمام ئوغڵوو لەم وتارکەیدا کە لە 17 ساڵی رابردوودا هەمیشە لە لایەن پارتی داد و گەشەوە ئەنجام دەبوو ، لە لێدوانێکی گرنگ و جێگەی وردبوونەوەدا گوتی : من مرۆڤەکانی وڵاتەکەمم زۆر خۆش دەوێن . ئەوەی کە کێن گرنگ نیە . شوناس و نەتەوەی ئەوان گرنگ نیە . مرۆڤ بوون بەسە . ئیتر لەم شارەدا چەمکێک بە ناوی کەمینە نامێنێ .
نابراو لە درێژەی لێدوانەکانیدا گوتی : ئێمە نەوەیەک باردێنین کە لە هەر کاتێکدا رێز لە بەها نیشتمانیەکان بگرن ، داکۆکی لە یەکپارچەیی وڵات و هەڵنەوەشانی ئەم وڵاتە بکەن و لە هەمان کاتدا بۆ داهاتووی تورکیا بیرو بوچوونی ئازاد و ویژدانی ئازادیان هەبێ .
لە هەمان کاتدا کەمال قلیچدار ئوغڵوو وەک سەرۆکی پارتی سەرکەوتووی هەڵبژاردنەکان لە وتارێکدا لە بەرانبەر جەماوەر بۆ یەکەم جار سپاسی هەڵوێستی هەدەپە و لاگرانی ئەم پارتەی کرد لە هەڵبژاردنەکەی ئەستەموڵدا .
/129