٢٠ حوزەیران ٢٠١٩ - ٠٦:٤٠
جەختی مێرکێڵ لە سەر پشتگری کردن لە یەکگرتوویی خاکی عێراق و نەیارەتی لەگەڵ پێکھاتنی وڵاتی کوردستان

سەرۆکی ئاڵمانیا وێڕای ڕاگەیاندنی نەیارەتی لەگەڵ پێکھاتنی وڵاتێکی سەربەخۆ بۆ کوردەکانی عێراق، پێی داگرت کە ئەوانە دەبێ ببنە خاوەنی دۆخێکی دادگەرانەو زیاترین ڕادەی خۆبەڕێوەبردن.

(ABNA24.com) سەرۆکی ئاڵمانیا وێڕای ڕاگەیاندنی نەیارەتی لەگەڵ پێکھاتنی وڵاتێکی سەربەخۆ بۆ کوردەکانی عێراق، پێی داگرت کە ئەوانە دەبێ ببنە خاوەنی دۆخێکی دادگەرانەو زیاترین ڕادەی خۆبەڕێوەبردن.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە ھەواڵدەریی ئاڵمانیایی «دی ، پی، ئەی»، ئانگڵا مێرکێڵ سەرۆکی ئەم وڵاتە ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند کە نەیاری پێکھاتنی وڵاتێکە بۆ کوردەکانی عێراق و لە یەکگرتوویی و سەروەریی خاکی عێراق پشتگریی دەکات.

مێرکێڵ لە وتووێژێکدا لەگەڵ پەیامنێران لە ڕەوتی سەردانەکەی بۆ قوتابخانەی شاری گۆسلار لە ئیالەتی « ساکسۆنی» لە ناوەڕاستی ئاڵمانیا، لەم بارەیەوە پێی داگرت: لام وانییە کە بوونی وڵاتێک بۆ کورد یارمەتیی دامەزرانی ئاشتی لە ناوچەکەدا بدات.

سەرۆکی ئاڵمانیا سەرەڕای ئەمە پشتگریی خۆی لە بەھرە بردنی کوردانی عێراق لە زیاترین ڕادەی خۆبەڕێوەبەری دووپات کردەوەو وتیشی: کورد لە عێراق دا دەبێ ببێتە خاوەنی دۆخێکی دادگەرانە.

جێگای ئاماژەیە کە دەوڵەتی ژێر فەرمانی مێرکێڵ زیاترین نەیارەتیی کرد بوو لەگەڵ بەڕێوەبرانی ڕیفراندۆمکەی ھەرێمی کوردستان بۆ جیا بوونەوە لە عێراق و گەییشتن بە سەربەخۆیی کە لە ٢٥ی سپتامبەری ساڵی ٢٠١٧ی زایینی دا بەڕێوە چوو.



/129