١٧ حوزەیران ٢٠١٩ - ٠٥:٠٥
ئه‌مریکا رێگه‌ به‌ عێراق ده‌دات کاره‌با وگاز له‌ ئێران بکڕێت

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ سێهەمجار بڕیاریدا عیراق ببوێرێت بۆ ماوەی سێ مانگی دیکە لە سزا سەپێنراوەکانی واشنتۆن لە دژی ئێران، کە رێگە دەدات بە بەغدا وزەی کارەبا و گازی سروشتی لە ئێرانەوە هاوردە بکات.

(ABNA24.com) ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ سێهەمجار بڕیاریدا عیراق ببوێرێت بۆ ماوەی سێ مانگی دیکە لە سزا سەپێنراوەکانی واشنتۆن لە دژی ئێران، کە رێگە دەدات بە بەغدا وزەی کارەبا و گازی سروشتی لە ئێرانەوە هاوردە بکات.

ئاژانسی هەواڵی فڕانس پرێس لە زاری سەرچاوەیەکی باڵای حکومەتی عیراقەوە بڵاویکردەوە، ماوەی 90 رۆژی دیکە مۆڵەت بۆ عیراق درێژکراوەتەوە، بۆ هاوردەکردنی وزەی کارەبا و گازی سروشتی لە ئێرانەوە.

سەرچاوەکە ئاشکرایکردووە، ئەو مۆڵەتە نوێیە دوای گفتوگۆیەکی درێژخایەنی نێوان ئەمریکا و عیراق بووە، کە تا دواڕۆژەکانی کۆتایی مۆڵەتەکەی دووەم بەردەوام بووە.

 ئەمریکا بەم دواییانە و دوای کشانەوەی لە رێککەوتنی ئەتۆمی کە لە نێوان گروپی پێنج کۆیەک لەگەڵ ئێراندا ئیمزاکراوە، جارێکی تر گەمارۆکانی خۆی سەپاندنەوە بەسەر ئێراندا .

عیراق ساڵانە بڕی 28 ملیۆن مەتر سێجا گازی  سروستی لە ئێرانەوە بۆ وڵاتەکەی هاوردە دەکات بۆ کارپێکردنی کارەگە و وێستگەکانی کارەبا و، بەشێوەیەکی راستەوخۆش بڕی هەزار و 300 میگاوات وزەی کارەبا هاوردە دەکات.




/129