(ABNA24.com)میدیاکانی تورکیا باسی برینداربوونی چەند کەس دەکەن بە ھۆی تەقینەوە لە شاری مالاتیای تورکیا .
بەپێی راپورتی روژی دوشەممەی ھەواڵدەریی رادیۆ تەلەفزیونی ئێران بە گێڕانەوە لە میدیاکانی تورکیا ، ئەم تەقینەوە لە ھوڵێکی زەوماوەند ھەڵکەوتوو لە ناوچەی یاکارجای شاری مالاتیای تورکیا روویداوە و لێکوڵینەوەی ھێزە ئاسایشیەکانی ئەم وڵاتە لە بارەی ھۆکارەکەی درێژەی ھەیە .
راپور دەڵێن ، ھێزەکانی کوژاندنەوەی ئاگر توانیان ئاگری بە ھۆی تەقینەوەکە دامرکێنن و ژماێکی زۆر ئامبوڵانس بۆ فریاگوزاریی نێردراونەتە شوێنەکە .
ھەروەھا دوانیوەڕوی یەکشەممە بە دوای بارانی بە لێزمە و ھەستانی لاوفاو لە ئانکارای پێتەختی تورکیا سێ کەس گیانیان لە دەسدا .
/129