(ABNA24.com)سەرۆکی پێکھاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین بەشداری کردن لە کۆبوونەوەکانی مەنامەی لە بەرامبەر وەرگرتنی ھەگبەی بارەبووی ئەمریکای قەبووڵ نەکردو دیدار لەگەڵ کاربەدەستانی زایونیشی لە بەرپرەسانی باڵای فەلەستین قەدەغە کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی هەواڵدەریی ئیرنا ، ماڵپەڕی ڕۆژنامەی زایونیستیی «جرۆزاڵم پۆست» لەم بارەیەوە نووسیویەتی: لە سەردانی ئەم دواییەی «جراڵد کوشنەر_Jared Kushner » ڕاوێژکاری باڵای سەرۆک کۆماری ئەمریکاو « جەیسۆن گرینبلات»ی نوێنەری تایبەتی ئەم وڵاتە بۆ کاروباری ڕۆژھەڵاتی ناڤین، پێشنیاری ئەوە بە فەلەستینییەکان کرا کە ئەگەر بێتوو لە کۆنفرانسی ئابووریی مەنامەدا بەشداریی بکەن، ئەمریکاش ھەگبەیەکی بارەبوو دەداتە پێکھاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین، کەچی مەحمود عەبباسی سەرۆکی پێکھاتەکە ئەو پێشنیارەی ڕەت کردەوە.
ئەمەو لە لایەکی دیکەوە «ئیبراھیم مولحیم» وتەبێژی پێکھاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە کۆنفرانسی ئابووریی بەحرەین بە تەوەرەی «سەودای سەدە» پێشێل کردنی یاساوڕێسا نێونەتەوەییەکان دێتە ئەژمار، پێی داگرت:فەلەستینییەکان قەت بەشداریی تیادا ناکەن.
«ئیبراھیم مولحیم» وتەبێژی پێکھاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین ڕاشکاوانە جەختی کرد: ھەتا کاتێک کە کۆنفرانسە ئابوورییەکەی مەنامە لەژێر چاودێریی ڕێکخراوەی نەتەوەکاندا بەڕێوە نەچێت تەنیا پێشێلکرانی یاساوڕێسا نێونەتەوەییەکان دێتە ئەژمارو «داناڵد ترەمپ»ی سەرۆک کۆماری ئەمریکاش بەس بیرلە ھەڵگرتنی وێنەی یادگاری لەو دانیشتانە دەکاتەوە.
«ئیبراھیم مولحیم» جارێکی تریش پێی داگرت: پێکھاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین لە ھیچ کۆنفرانسێکدا کە سێرەی بۆ کێشەی فەلەستین گرتبێت بەشدتری ناکات و فەلەستینییەکان قەت مافی خۆیان بە پارە ناگۆڕنەوە.
کاربەدەستانی ئەمریکی و بەحرەینی پێشتر ڕایانگەیاند بوو کە کۆنفرانسی ئابووریی مەنامەدا وەک یەکەم ھەنگاو لە ئاراستەی ڕاپەڕاندنی گەڵاڵەی «سەودای سەدە» لە ماوەی ڕۆژانی ٢٥و٢٦ی ژوئەن لە مەنامەی پێتەختی بەحرەین بەڕێوە دەچێت.
«سەودای سەدە» پیلانێکە لە لایەن دەوڵەتی ئەمریکاوە کە بەنیازی لەنێو بردنی مافی جەماوەری فەلەستینەو ئەم گەڵاڵەیە بە ھاریکاریی ھێندێک لە وڵاتانی عەرەب ئامادە کراوە. بە پێی گەڵاڵەی ئەمریکیی سەودای سەدە، قودسی پیرۆز ڕادەستی ڕژێمی زایونی دەکرێت، ئاوارەکانی فەلەستینی لە وڵاتانی دیکە مافی گەڕانەوەیان نابێت و فەلەستین تەنیا داگری پاشماوەی زەوییەکانی بەشی ڕۆژئاوای چۆمی ئەردەن و کەرتی غەززە دەبێت. لە چوارچێوەی گەڵاڵەی ئەمریکیی سەودای سەدە دا بوو کە، داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا شەشەمی دیسامبەری ساڵی ٢٠١٧ی زایینی شاری داگیرکراوی قودسی وەکوو پێتەختی ڕژێمی ساختەی ئیسرائیل ناساندو بڕیارەکەشی بۆ گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تەلەبیبەوە بۆ قودسی داگیر کراو. جێبەجێ کرد
/129