٨ حوزەیران ٢٠١٩ - ٠٧:٤٨
دوادەرفەتی ئەمریکا بە تورکیا بۆ کشانەوە لە کڕینی سیستمی موشەکیی ئێس400

سەرپەرشتیی وەزاڕەتی بەرگریی ئەمریکا شەوی هەینی گوتی : واشنگتۆن تا 31 ی تەمووز دەەرفەت بە تورکیا ئەدا واز لە کڕینی سیستمی بەرگریی موشەکیی ئێس 400 ی روسیا بێنێ .

(ABNA24.com) سەرپەرشتیی وەزاڕەتی بەرگریی ئەمریکا شەوی هەینی گوتی : واشنگتۆن تا 31 ی تەمووز دەەرفەت بە تورکیا ئەدا واز لە کڕینی سیستمی بەرگریی موشەکیی ئێس 400 ی روسیا بێنێ .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، پاتریک شاناهان وتیشی ئەگەر تورکیا تا 31 ی تەمووز واز لە کڕینی ئێس 400 نەهێنێ هاریکاریی ئانکارا لە گەڵ واشنگتۆن لە بەرنامەی بەرهەمهێنانی فڕۆکەی جەنگیی ئێف 35 و راهێنانی فڕۆکەوانانی تورکیا لە ئەمریکا رادەگرێ .

 سەرپەرستی وەزاڕەتی بەرگریی ئەمریکا هەروەها جەختی کردەوە ، بێتوو تورکیا سیستمی ئێس 400 لە روسیا بکرێ ، بێگومان بە گوێرەی یاسای بەرنگاربوونەوەی دوژمنانی ئەمریکا رووبەڕووی بایکۆتەکانی واشنگتۆن دەبێتەوە .

 ئەم لێدوانانەی شاناهان لە کاتێک دایە کە کاربەدستانی ئانکارا تا ئێستا بە جاران جەختیان کردووەتەوە ، تورکیا سەرباری هەڕەشە و نەیارەتیەکانی واشنگتۆن ، سیستمی بەرگریی موشەکیی ئێس 400 لە روسیا دەکڕێ .



/129