(ABNA24.com) سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە دووبارە کردنەوەی پاگەندە بێ بنەماکانی دژی ئێران، سەبارەت بە خەسار گەیاندن بە بەرژەوەندییەکانی لە ئاستی ناوچەکە هۆشداریی دا.
بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە درێژەی هەوڵدانی بۆ یاری کردن بە ڕای گشطی، پاگەندەی کرد کە ئەگەر ئێران بیەوێت گورز لە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا بدات، تووشی کێشەیەکی گەورە دەبێت.
وتیشی: بزانین لەگەڵ ئێران چی لە نێوانمان ڕوو دەدات. ئەگەر ئەوان کارێک دژی ئەمریکا بکەن، هەڵەیەکی زۆر گەورە دەکەن.
شیاوی ئاماژەیە کە ئەمریکا لە حەوتەی ڕابردوودا، بە ناردنی کۆپاپۆڕی فڕۆکە هەڵگری لینکۆن بۆ ناوچەکە و باس کردنی هەندێ پاگەندە رووی هێناوەتە شەڕیدەروونی دژی ئێران.
ئەمە لەحاڵێکدایە کە ڕۆژی ڕابردوو یەکێتی ئەورووپا هۆشداریی لە هەر جۆرە گرژەیەکی نێوان واشنتۆن و تاران دا بوو.
/129
١٤ ئایار ٢٠١٩ - ٠٩:٢٤
News ID: 941307
سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە دووبارە کردنەوەی پاگەندە بێ بنەماکانی دژی ئێران، سەبارەت بە خەسار گەیاندن بە بەرژەوەندییەکانی لە ئاستی ناوچەکە هۆشداریی دا.