١٤ ئایار ٢٠١٩ - ٠٨:٢٣
تڕەمپ بۆ جارێکی دیکە سوکیەتی بە رژێمی سعودی کرد

سەرۆکی ئەمریکا بە شێواز و زمانێکی باجخوازانە ، ئەمجاریش سوکیەتی بە رژێمی سعودی کرد .

(ABNA24.com) سەرۆکی ئەمریکا بە شێواز و زمانێکی باجخوازانە ، ئەمجاریش سوکیەتی بە رژێمی سعودی کرد .

بەپێی راپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلمنار ، دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا روو لە کاربەدەستانی سعودی گوتی : پارە بدەن ئاسایشتان هەبێ .

تڕەمپ وتیشی : وڵاتانی وەک سعودی هیچیان نیە جگە لە پارە .

بە وتەی تڕەمپ ئەوان دەتوانن لە بەرامبەر بەرگریدا ، پارە بدەن و ئەم کارە دەکەن و بڕێکی زۆر کەلوپەل ئەکڕن و 450 ملیار دۆڵار پارە ئەدەن .

تڕەمپ پێشتریش سوکیەتی بە رژێمی سعودی کردبوو .

سەرۆکی ئەمریکا ، ئەم سوکییەتیانە وەک شێوازێک دەزانێ بۆ کۆکردنەوەی پارە و دەنگ بۆ هەڵبژاردنەکان لە کاتێکدا کە رژێمی سعودی ئابڕوو و سامانەکەی لە بەرامبەر داکۆکیی واشنگتۆن ئەدات .



/129