٩ ئایار ٢٠١٩ - ١٤:٠١
بە گەورە زانین عیبادەتە یان ئەدەب؟

بە گەورە زانین عیبادەتە یان ئەدەب؟

زۆرێك لە تێگەشتنی بەگەورە زانین و حەقیقەتی عیبادەت توشی هەڵە بوون و ئەو دوانە لەگەڵ یەك دا تێكەڵ دەكەن و هەر بەگەورە زانینێك بە عیبادەت دەزانن، ئەوان ماچ كردنی دەستی پێغەمبەر ص و كوڕ بونەوە لە بەردەمی دا یان پیشان دانی ڕێز و ئیحترام و خۆ بچوك زانین لە بەرامبەر مەزارگەی ئەو گەورە پیاوە بە غلوو  (زیادە ڕەوی) دەزانن و عیبادەتی غەیری خوا دەزانن، ئەمە لە كاتێك دایە كە ئەوها بیروباوەڕانێك تەنها سەرچاوەی نەزانین و جاجەتە و نەتەنها خودا و ڕەسولەكەی ص لێی ڕازی نییەن بەلكوو ڕۆحی شەریعەت و دین لە ئەو بابەتە دورە دەبێتەوە.

نمونەی زۆر ڕون و ئاشكرا حەزرەتی ئادەمە ع یەكەم مرۆڤی سەر ڕوی زەوی و یەكەم بەندەی ساڵحی خودا كە خودا بۆ تەكریم و بە گەورە نواندنی ئەو، فریشتەكانی بە سەجدە بۆ ئەو فەرمان دا، لە بەر ئەوی كە لە زانستی خۆی بە ئەوی بەخشی بوو و دەیویست بە ئەم فەرمانە بە ملایكەكان ڕایبگەیەنێت كە ئەوی لە نێوان مەخلوقەكانی خۆی هەڵبژاردوە.

وَ إِذ قُلْنا لِلْمَلائِکَە اسْجُدُوا لِآدَمَ فَسَجَدُوا إِلا إِبْلِیسَ قال أَ أَسْجُدُ لِمَنْ خَلقْتَ طیناً قال أَرَأَیْتَکَ هذا الذی کَرَّمْتَ عَلیَّ.[1]

كاتێك كە بە ملایكەتەكانمان وت، بۆ ئادەم سەجدە بكەن، هەمویان سەجدەیان كرد بێجگە لە ئیبلیس و ئەو وتی ئایا بۆ مرۆڤێك كە لە قوڕ درسوتت كردوە سەجدە بكەم؟ و ئایا ئەم دروست كەراوە لە من بەڕێز تر دەكەی؟

كەواتە مەلایكە سەجدەیان بۆ كەسێك برد كە خوای گەورە ئەوی بەڕێز كردبوو و پلەو پایەی دابوو پێی و ئیبلیس تەكەبوری كرد و خۆی بە گەورەتر زانی لە ئەوی كە بۆ مرۆڤێك دروست كراو لە قۆڕ سەجدە بكات و ئەو یەكەم كەس بوو كە بە فكری خۆی لە دین دا قیاسی كرد و وتی من لە مرۆڤ پلەوپایەم بەرز ترە و بەڵگەی ئەوە بوو كە ئەو لە ئاگر دروست كراوە و ئادەم لە قوڕ و نەچوە ژێر باری ئەوەی كە بە ئادەم سەجدە بكات، ئەو یەكەم موتەكەبر بوو كە ئامادە نەبوو كەسێك كە خوای گەورە، پلەوپایەی بەرز كردوەتەوە، تەكریم بكات، هەر بە ئەو هۆیەوە لە ڕەحمەتی ئیلاهی بە هۆی تەكەبور بە بەندەیەكی ساڵح كە لە هەمان كات دا تەكەبور بەرامبەر بە خودا بوو، دور خرایەوە، لەبەر ئەوی كە ئەو سەجدەیە لە ڕاستی دا بۆ خوا و بە فەرمانی ئەوو بوو و تەنها بەڵگەیەك بوو بۆ فریشتەكان كە ئەو شایەنی ڕێز و تەكریمە بەڵام شەیتان كە لە موەحدەكان بوو کەلە تەوحیدەكەی خۆی هێچ بەهرەیەكی نەبرد !

یەكێكی دیكە لە ئەو بە گەورە زانین و تەعزیم كردنی ئەشخاسی ساڵح بووە وتەی خودای تەبارەك و تەعالی یە سەبارەت بە حەزرەتی یوسف ع كە دەفەرمێت:

رَفَعَ أَبَوَیْهِ عَلی الْعَرْشِ وَ خَرُّوا لهُ سُجَّداً؛[2]  

ئەو كاتەی كە باوك و دایكی لە سەر تەختەكە نیشاند و ئەوان بۆ یوسف سەجدەیان كرد.

ئەو ئیشە تەنها بۆ تەحیەت، تەعزیم، تەكریم و بەگەورە زانینی ئەوان بە نیسبەت یوسفەوە بەئەنجام گەیەندرا و ئایەی قورئان (­وَ خَرُّوا لهُ سُجَّداً) لە سەر سەجدەی ئەوان لە سەر زەوی شایەتی دەدات، ئەمە لە حاڵێك دایە كە ئەم ئیشە لە شەریعەتی ئەوان دا ڕێگە پێ دراوە بووە یان وەكوو سەجدەی مەلایكە بۆ ئادەم بووە و ئامانج لە ئەو سوجدەیە تەعزیم، تەكریم و ئیتاعىتی ئەمری ئیلاهی لە تەئویلی خەوەكەی یەوسف ع بوە، هەروەكوو ئەوی كە دەزانن خەوی ئەنبیا، شێوەیەك لە شێوازەكانی وەحیە.

دەرئەنجام ئەوەیە كە دەبێت لە دوو بابەتی زۆر گرنگ ئاگادار بین:

1. واجب بونی ڕێز و ئیحترام بۆ پێغەمبەر ص و بە گەورە زانینی پلە و پایەی ئەو لە هەموو مەخلوقەكانی دیكە،

2. ڕبوبیەت تەنها بۆ خودا بزانین و ئیمان مان بە ئەوە هەبێت كە خودا لە زات و سیفات و ئەفعال دا تاك و تەنهایە و ئەگەر كەسێك وا بیر بكاتەوە كە كەسێك لە مەخلوقات لە یەكێك لە بابەتەكان دا شەریكی خودایە، ئەو ها كەسێك موشریك دەبێت.

.......................................................................

2. اسراء: 62.

3. یوسف: 100.