سه‌رۆك كۆمار د. به‌رهه‌م ساڵح دوپاتی كرده‌وه كه عێراق هه‌وڵده‌دات رۆڵێكی كاریگه‌ر بگێڕێت و ببێته خاڵی به یه‌كگه‌یشتن نه‌ك ململانێ، ھەروەھا تەئکیدی كرده‌وه كه عێراق نابێته لایه‌نی هیچ ململانێیه‌ك به‌ڵام ئێمه سه‌رۆكایه‌تی هه‌ر كۆششێك ده‌كه‌ین بۆ چه‌سپاندنی ئاشتی و گه‌شه‌پێدانی.
سه‌ركه‌وتنی سه‌ربازی به‌سه‌ر داعشدا ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره و سه‌ركه‌وتنێكی عێراقیه
سەرۆک بەرھەم ساڵح ھەروەھا لە وتهکەیدا له لوتكه‌ی عه‌ره‌بی كه ئەمرۆ 2019/3/31 له تونس به‌ڕێوەچوو جەختی كرده‌وه كه سه‌ركه‌وتنی سه‌ربازی به‌سه‌ر داعشدا ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره و سه‌ركه‌وتنێكی عێراقیه و ستایشی پشتیوانی و یارمه‌تی دۆستان و دراوسێكان و وڵاتانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كرد و به گرنگی زانی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه سه‌ربازییه كاری به‌رده‌وامی به‌دوادابێت له پێناوی چاره‌سه‌ركردنی ریشه‌یی و كۆتایی دیارده‌ی تیرۆر و توندڕه‌وی و ریشه‌كێشكردنی بیری لاده‌ر و دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاره ئازادكراوه‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵیا.
كاری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌مووان له سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی هاوبەشی گه‌لان و وڵاته‌كان بنه‌مای سه‌ره‌كی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی عێراقە
هاوکات وتی بنه‌مای سه‌ره‌كی له په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی عێراق به تایبه‌ت له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و ئیسلامی و عه‌ره‌بی بریتیه له كاری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌مووان له سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی هاوبەشی گه‌لان و وڵاته‌كان.
كلتوری هاوكێشه‌ی سفركردنه‌وه له‌گه‌ڵ مامه‌ڵه سیاسییه‌كانی نێوان وڵاتانی ناوچه‌كه‌دا هه‌لی زۆری بۆ كاری هاوبه‌ش له دهستداوین
سه‌رۆك كۆماری روونیكرده‌وه كه كلتوری هاوكێشه‌ی سفركردنه‌وه له‌گه‌ڵ مامه‌ڵه سیاسییه‌كانی نێوان وڵاتانی ناوچه‌كه‌دا هه‌لی زۆری بۆ كاری هاوبه‌ش له دهستداوین و كاری هاوبه‌شی به‌رهه‌مدارانه و چه‌سپاندنی كلتوری قازانجگهرا بۆ هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر بنەمای به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش هۆكارێكه بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی بهدحاڵیبونی سیاسی و هاوکات ئاراسته‌كانی كاری سیاسی رێكده‌خاته‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی ژیانێکی هاوبه‌ش و پێکەوە ژیان به ئاشتی و دڵنه‌وایی.
عێراق به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك بڕیاری لكاندنی جۆلان به ئیسرائیله‌وه ره‌ت ده‌كاته‌وه
لە درێژەی وتەکیدا سەرۆک بەرھەم ساڵح دووپاتیكرده‌وه كه عێراق به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك بڕیاری لكاندنی جۆلان به ئیسرائیله‌وه ره‌ت ده‌كاته‌وه و به خاكێكی سوری داگیركراوی له قه‌ڵه‌م ده‌دات و داوای كاری عه‌ره‌بی هاوبه‌شی كرد بۆ كۆتایی هێنان به نه‌هامه‌تی گه‌لی فه‌له‌ستین و به جێهێنانی مافی ره‌وای له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستینی له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ی له چوارچێوه‌ی شه‌رعیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی و بڕیاره‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
سەبارەت بە کێشەکانی ناوچەکە سەرۆک کۆمار هه‌ڵوێستی عێراقی دووباره كرده‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی سوریا و یه‌مه‌ن و لیبیا بۆ به‌هێزكردن و چه‌سپاندنی ئاسایش و ئاشتی و ئازادی بۆ ئه‌و وڵاتانه و هه‌موو وڵاته‌كانی تر كه یارمه‌تیده‌ره بۆ له ناوبردنی مۆڵگه‌كانی تیرۆر و توندڕه‌وی.





