به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ئەلنەشرە، ستێفان دیمیستۆرا، نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا ڕایگەیاند کە کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا دەبێتە هۆی بەهێزبوونی داعش لە ناوچەکە.
ئەو زیدی کرد: کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا سەرەتا گورز لە کوردی سووریا دەدات. کوردەکان بەشێکی زۆر گرنگی سووریان و نابێت بە هیچ لەونێک پشت گوێ بخرێن.
دیمیستۆراوتی: ئەمریکا دەتوانێت لە ڕێگەی سیاسیەوە کاریگەری بە سەر چارەسەر کردنی قەیرانی سووریادا هەبێت.
شایانی باسە کە سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ناکاو ڕایگەیاند کە هێزەکانی لە سووریا دەکشێنێتەوە و ئەمەش بووەە هۆی نزیک بوونەوەی هێزە کوردییەکانی سووریا و سوپای ئەم وڵاتە.
...............
300