کەمێک پێش ئێستا لە تویتێکدا لە تۆڕى کۆمەڵایەتى تویتەر، دۆنالد ترەمپ سەرۆکى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا ڕایگەیاند: ئێمە داعشمان لە سوریا بەزاندووە، داعش تاکە هۆکارى مانەوەى هێزەکانمان بووە لەماوەى سەرۆکایەتى مندا.
لەلایەکى ترەوە ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە کە کاربەدەستانی ئەمریکا وتویانە تاووتوێی مەسەلەی کشانەوەی تەواوی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا دەکەن، ئەمەش لە کاتێکدا کە گروپى تیرۆریستى داعش کۆتایی بێت.
مانەوەى هێزەکانى ئەمریکا لە سوریا، وەک پارێزگارییەک لە هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانى ئەو وڵاتەو بەتایبەت هێزە کوردییەکان لێکدەدرێتەوە، ئەوەش بە پشت بەستن بەو هاوکارییانەى هێزەکانى هاوپەیمانان بە رابەرایەتى ئەمریکا پێشکەشى هێزە کوردییەکانى سوریایان کردووە، لەماوەى شەڕى داعشدا.
