گۆڤاری ئه‌مریکی فۆرن پۆلیسی له ڕاپۆرتێکدا ڕایگه‌یاندووه که دۆسیه‌ی دیارنه‌مانی جه‌مال خاشقچی ڕۆژنامه‌نووسه ڕه‌خنه‌گره‌که‌ی سه‌عوودیا ڕه‌نگه هه‌ڕه‌شه له سه‌ر پێگه و ده‌سه‌ڵاتی محه‌ممه‌د بن سه‌لمان دابنێت.
له ڕاپۆرته‌که‌ی فۆرن پۆلیسدا هاتووه که لاوازبوونی محه‌ممه‌د بن سه‌لمان له باشتربوونی دۆخی ئابوری سه‌عوودیا و قه‌یرانی دیارنه‌مانی خاشقچی ده‌توانێت ئه‌و بۆچوونه لای شای سه‌عوودیا و ئه‌ندامانی دیکه‌ی بنه‌ماڵه‌ی پاشایه‌تی به‌هێز بکات که ناوبراو بۆ پۆستی جێنشینی شیاو نییه.
گۆڤاره‌که جه‌ختی کردووه‌ته‌وه که له ئه‌گه‌ری سه‌رکه‌وتنی دیمۆکراته‌کان له هه‌ڵبژاردنه‌کانی کۆنگرێسی ئه‌مریکا که له مانگی نۆڤمبێر به‌ڕێوه ده‌چێت، به‌شێک له گرێبه‌سته‌کانی فرۆشتنی چه‌ک و پێداویستی سه‌ربازی به سه‌عوودیا هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
هاوپه‌یوه‌ند له گه‌ڵ ئه‌مه‌ش برۆس ڕیدڵ ڕاوێژکاری چوار سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له جۆرج بۆشی باوکه‌وه تا باراک ئۆباما، ڕایگه‌یاندووه: جێنشینی سه‌عوودیا له ئێستادا له لایه‌ن باوکیه‌وه پاڵپشتی ده‌کرێت به‌ڵام بۆ من چاوه‌ڕوانکراوه که ناوبراو له داهاتوودا ده‌ستله‌کار بکێشێته‌وه یان ته‌نانه‌ت تیرۆریش بکرێت.
وتیشی: به لای ئیداره‌ی تره‌مپه‌وه گرنگ نییه له دۆسیه‌ی خاشقچی چ ڕوو ده‌دات، له به‌ر ئه‌وه‌ی که ناوبراو گرنگی به مافی مرۆڤ نادات و گرێبه‌سته سه‌ربازییه‌کانی له گه‌ڵ سه‌عوودیا به باشتر ده‌زانێت.