له ماوه‌ی ڕابردوو میدیا عه‌ره‌بییه‌کان هه‌واڵی ناکۆکی نێوان شای سه‌عوودیا و محه‌ممه‌د بن سه‌لمانیان ڕاگه‌یاند، ناکۆکییه‌ک که له چه‌ندین دۆسیه‌ی گرنگی وه‌ک پلانه ڕاگه‌ێندراوه‌کانی جێنشینی سه‌عوودیاوه سه‌رچاوه ده‌گرێت.
ڕۆژنامه‌ی پابلیکۆی ئیسپانیا هه‌واڵی زیاتربوونی ناکۆکییه‌کانی ئه‌م باوک و کوڕه‌ی ڕاگه‌یاندووه، ناکۆکییه‌ک که له ڕاستیدا بۆ جیاوازی تێڕوانینی ئه‌وان بۆ دۆسیه گرنگه ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
یه‌کێک له گرنگترین ناکۆکییه‌کانی نێوان شای سه‌عوودیا و بن سه‌لمان، کێشه‌ی نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستینییه‌کانه. شازاده له ڕژێمی زایۆنیستی نزیک بووه‌ته‌وه و شای سه‌عوودیاش به فه‌رمی پاڵپشتی خۆیی بۆ فه‌ڵه‌ستینییه‌کان ڕاگه‌یاندووه و ئه‌مه‌ش بووه‌ته خاڵێکی گرنگی ناکۆکی نێوانیان.
له‌م ماوه‌یه‌شدا، شای سه‌عوودیا فرۆشتنی له سه‌دا پێنجی پشکی کۆمپانیای ئارامکۆی وه‌ک گه‌وره‌ترین و گرنگترین کۆمپانیای حکومی کاریگه‌ر له ئابوری وڵاته‌که‌یی هه‌ڵوه‌شانده‌وه. فرۆشتنی پشکه‌کانی ئارامکۆ به‌شێک له سیاسه‌ته‌کانی محه‌ممه‌د بن سه‌لمانه که به پرۆژه‌ی گه‌شه‌ی 2030 ناسراوه. به‌رنامه‌که‌ی شازاده ئه‌وه‌یه که ڕێژه‌ی به‌سراوه‌یی ئابوری سه‌عوودیا به داهاتی نه‌وت که‌م بکاته‌وه و جێگره‌وه‌یه‌ک بۆ ئه‌مه دابین بکات. هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی فرۆشتنی پشکه‌کانی ئارامکۆ به به‌ربه‌ستێکی گه‌وره له به‌رده‌م پرۆژه‌که‌ی بن سه‌لمان داده‌نرێت، پرۆژه‌یه‌ک که جێنشینی سه‌عوودیا به‌ره به‌ره بۆ کورسی پاشایه‌تی ده‌بات.
له لایه‌کی دیکه‌وه، شازاده‌ی سه‌عوودیاش به سیاسه‌ته‌کانی بووه‌ته جێی ڕه‌خنه‌ی وڵاتانی کاریگه‌ر له گۆڕه‌پانی سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی. شه‌ڕی یه‌مه‌ن که له لایه‌ن ناوبراوه‌وه هه‌ڵگیرساوه و تا ئێستا بووه‌ته هۆی کوژرانی زیاتر له ده هه‌زار که‌س له دانیشتووانی ئه‌م وڵاته، ڕه‌خنه‌ی توندی کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیی به دواوه بووه.
له ڕاستیدا، ته‌نیا له‌م ماوه‌یه‌دا، هێرشه ئاسمانییه‌کانی سه‌عوودیا له یه‌مه‌ن بووه هۆی کوژرانی 40 منداڵ که له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه به تاوانی شه‌ڕ دانراوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش هێشتا شازاده پێداگری له سه‌ر به‌رده‌وامی ئه‌م شه‌ڕه ده‌کات.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش بینرا که به هۆی ڕه‌خنه‌کانی که‌نه‌دا له ڕه‌وشی مافی مرۆڤ له سه‌عوودیا، بن سه‌لمان بووه هۆی ئاڵۆزییه‌کی دیپلۆماسی له په‌یوه‌ندییه‌کانی ئه‌م دوو وڵاته. ڕه‌خنه‌ی دیپلۆماتکاراێکی که‌نه‌دی بووه هۆی ئه‌وه‌ی که جێنشینی سه‌عوودیا په‌یوه‌ندییه‌کانی وڵاته‌که‌یی له گه‌ڵ که‌نه‌دا پچڕاند و له درێژه‌ی ئه‌مه‌ش به هه‌زاران خوێندکاری سه‌عوودی وازیان له زانکۆکانی که‌نه‌دا هێنا.
کۆی گشتی ئه‌مانه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که ناکۆکییه‌کانی نێوان شا سه‌لمان و کوڕه‌که‌ی زیاتر ببێت و ئه‌گه‌ری لادانی له پۆستی جێنشینی سه‌عوودیا زیاتر له ئارادا بێت.
شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز چه‌ندین دۆسیه‌ی وه‌ک په‌یوه‌ندی سه‌عوودیا له گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌رده‌ن، مه‌غریب و عۆمان له ده‌ستی جێنشینی ئه‌م وڵاته ده‌رهێناوه، هۆکاره‌که‌شی ئه‌وه‌یه که شای سه‌عوودیا له تێکچوونی په‌یوه‌ندییه‌کانی ڕیاز له گه‌ڵ ئه‌م وڵاتانه به هۆی سیاسه‌ته‌کانی بن سه‌لمانه‌وه نیگه‌رانه.
به پێی ڕاگه‌یاندنی چه‌ندین سه‌رچاوه، سیاسه‌تی جێنشینی سه‌عوودیا بۆ پێکهێنانی سوپایه‌کی ئه‌لکترۆنی به هه‌زاران ئه‌ندامه‌وه به مه‌به‌ستی هێرش کردنه سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌ی که پابه‌ندی سیاسه‌ته‌کانی ڕیاز نین و ڕه‌خنه له که‌سایه‌تییه ناسراوه‌کانی ئه‌م وڵاتانه به هۆکاری ئاڵۆزبوونی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوانیان داده‌نرێت، زیاتر له‌مه‌ش، بن سه‌لمان هه‌موو کات هاوکاری دارایی نه‌یارانی وه‌ک ئامرازی گوشار له سه‌ر ئه‌م وڵاتانه به کار هێناوه.