١٨ حوزەیران ٢٠١٨ - ١٤:٤٩
کامێرە جێگیرەکان کارناکەن

بەرێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی ئاماری روداوەکانی جەژنی راگەیاندو ئاماژەی بەوەکرد کە ھیچ حاڵەتێکی گیان لەدەستدان نەبووە.

 ڕائید کاروان محەمەد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی سلێمانی, ئەمڕۆ دووشەممە، لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا، ئاشکرایکرد، لەرۆژانی جەژندا نۆ روداوی ھاتووچۆ لەسنوری پارێزگای سلێمانی رویانداوە، بەهۆیەوە١١ ھاوڵاتی برینداربون، بەڵام حاڵەتی گیانلەدەستدان نەبوە.

وتەبێژی هاتوچۆ وتیشی: روداوەکان لەجەژنی ئەمساڵدا بەبەراورد بەساڵی رابردو کەمیکردوە، ھۆکارەکەشی بۆ پابەندبونی شۆفێران بەیاساو رێنمایەکانی ھاتووچۆ، پلانی ھاتووچۆ و دانانی مەفرەزەکان دەگەرێتەوە. 

لەبارەی کارکردنی کامێرا جێگیرەکانیش ئاماژەی بەوەکرد، لەئێستادا کامێرەکان کار ناکەن، تەنھا لەحاڵەتی تێستدان.

لە لایەکیتریشەوە، نقیب کارزان مجید وەتەبێژی ھاتووچۆی گەرمیان بەکوردسات نیوزی راگەیاند لەماوەی سێ رۆژی جەژندا لەسنوری ئیدارەی گەرمیان یەک رووداوی ھاتووچۆ روویداوە لەرووداوەکەشدا پێنج کەس بەسوکی بریندابوون، وتەبێژی ھاتووچۆی گەرمیان ووتیشی ھۆکاری رووداوەکە بۆ نەشارەزایی شۆفێری ئۆتۆمبیلەکە دەگەرێیتەوە چونکەخەلکی ناوچەکە نەبووە لەناوچەکانی باشورو ناوەراستی عێراقەوە ھاتووە.