٣ ئازار ٢٠١٨ - ١٢:٤٤
پرۆژه‌ یاسای بوددجه‌ی ساڵی 2018ی کوردستان بو به چی؟

هیچ داواكارییه‌كی كوردی له‌ یاساكه‌دا جێبه‌جێ نه‌كردووه‌

ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پرۆژه‌ یاسای بوودجه‌ی 2018ـی عێراقی تێپه‌ڕاند و هیچ داواكارییه‌كی كوردی له‌ یاساكه‌دا جێگه‌ نه‌كردووه‌ته‌وه‌.

مه‌سعوود حه‌یده‌ر ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ كوردستان 24 راگه‌یاند: په‌رله‌مانی عێراق هیچ داواكارییه‌كی كوردی له‌ یاساكه‌دا جێبه‌جێ نه‌كردووه‌و ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه‌ كورد بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆی له‌ عێراق بدات.

به‌هۆی ئه‌وه‌یشی په‌رله‌مان و حكومه‌تی عێراق گوێیان به‌ داواكانی كورد نه‌دا، فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانیان بایكۆت كردبوو.