هاوپه‌یمانێتیی عه‌ره‌بی، گورزه ئاسمانییه‌كان بۆ سه‌ر چه‌كداره حوسییه‌كان له یه‌مه‌ن زیاتر ده‌كات، به‌و هۆیه‌شه‌وه ده‌یان چه‌كداری حوسی شەهید بوون و چه‌ندین بنكه‌یان خاپور ده‌كرێن.
بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: له ئاكامی هێرشی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانیی عه‌ره‌بی بۆ سه‌ر باره‌گاكانی هێزی حوسییه‌كان له سه‌نعا و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تر، لانی كه‌م 15 ئەندامی حوسی شەهید بوون و ده‌یانی تریش بریندار بوون.
سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان ئاماژه‌یان به‌وه كردوه، فڕۆكه‌كان چه‌ند بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی حوسییان كردۆته ئامانج، وێڕای خاپوربوونی بیناكان و ده‌یان كه‌س له‌ژێر بینا روخاوه‌كاندا ده‌رنه‌هێنراون.
به‌هۆی شه‌ڕی یه‌مه‌نه‌وه، 10 هه‌زار كه‌س كوژراون و زیاتر له 3 ملیۆن كه‌سی دیكه‌ش تووشی ئاواره‌یی و برسێتی بوون، به‌ڵام دوای كوژرانی عه‌لی عه‌بدوڵا سالحی سه‌رۆكی پێشوو له‌لایه‌ن حوسییه‌كانه‌وه، پێكدادانه‌كان خوێناویتر بوون.