له دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا كه به ئاماده‌بوونی 181 په‌رله‌مانتار به‌رێوه‌چوو، لێپرسینه‌وه له حه‌سه‌ن ڕاشد وه‌زیری په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق كرا.
په‌یامنێری KNN له به‌غدا ڕایگه‌یاند، له كۆی 15 پرسیار ته‌نها چوار پرسیار ئاراسته‌ی وه‌زیری په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق كران و دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ سبه‌ینێ هه‌ڵگیرا، سبه‌ینێش لێپرسینه‌وه له‌و وه‌زیره‌ی حكومه‌تی عێراق به‌رده‌وام بێت.
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند، سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڕیاریداوه له دانیشتنی سبه‌ینێدا پرۆژه یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان بخرێته ده‌نگدانه‌وه و سبه‌ینێشی وه‌ك دوا واده بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه یاسایه دیاریكردوه.