بەرپرسی هێزەکانی بەدر لە خورماتوو ڕایگەیاند، تەقینەوەیەک لە گەڕەکی عەسکەری دوزخورماتوو ڕوویدا و بەپێی ئامارە سەرەتاییەکانیش زیاتر لە 20 کەس کوژران و 70ی دیکەش برینداربوون.
بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: عاتف نەجار بەرپرسی هێزەکانی بەدر لە خورماتوو ڕایگەیاند، تەقینەوەکە لەناو عەلوەی خورماتوودا بووە لە گەڕەکی عەسکەری و بەپێی ئامارە سەرەتاییەکانیش لە نەخۆشخانەی خورماتووەوە، تا ئێستا 20 کەس کوژراون و زیاتر لە 70ی دیکەش برینداربوون.
ئاماژەی بەوەش کرد، تەقینەوەکە بەهێز بووە و لەڕێگەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوە ئەنجامدراوە، شوێنەکەی قەرەباڵغی بووە بۆیە ئەو ژمارە بەرکەوتووەی لێکەوتووەتەوە.
ئەمە یەکەم تەقینەوەیە لەدوای هێرشی هێزە عێراقییەکان و حەشدی شەعبی بۆ سەر دوزخورماتوو و ناوچە کێشەلەسەرەکانی دیکە لە ڕۆژی ١٦ی مانگی ڕابردووەوە، هاوکات دوو مانگ لەمەوبەر تەقینەوەیەک لەسەر ڕێگەی کەرکوک – دوزخورماتوو لە بەردەم چێشتخانەیەکدا ڕوویدا و کوژراو و برینداری لێکەوتە.


............
کۆتایی پەیامی/ ۲۱۸