بە پێی هەوال دەری ئەهلی بەیت (ع) ـ ابنا ـ حەشدی شەعبی ئاشكرای دەكات، وەفدی پارتی لە كۆبوونەوەكەیاندا داوایانكردوە مۆڵەتی پێنج ڕۆژیان پێبدرێت بۆ كشانەوەی هێزی پێشمەركە و گەرەنتی ئەوەشیان پێبدرێت هێزەكانی عێراق هێرش نەكەنە سەر شاری هەولێر.
ئەبو ئالائـ ئەلوەلائی فەرماندە لە حەشدی شەعبی و ئەندامی ئەو وەفدەی كە لەگەڵ وەفدەكەی پارتی كۆبوەتەوە، بە كەناڵی ئافاقی ڕاگەیاندوە، وەفدەكەی عێراق وەفدێكی دانوستانكار نەبووە، بەڵكو پەیامێكی حكومەتی حكومەتی ناوەندییان پێ بووە سەبارەت بە پێویستی كشانەوە و ڕادەستكردنەوەی دەروازە سنورییەكان لە ماوەی 24 كاتژمێردا.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، وەفدەكەی پارتی داوایان كردوە ماوەی پێنج ڕۆژیان پێبدرێت بۆ جێبەكردنی ئەو بڕیارەن بەڵام ئەو داواكارییەكە رەتكراوەتەوە.
فەرماندەی كەتائبیی سەیدلشوهەدا ئەوەشی ئاشكرا كردوە وەفدی پارتی داوایان كردوە گەرەنتی ئەوەیان پێ بدرێت كە هێزەكانی عێراق هێرش ناكەنە سەر شاری هەولێر.
لە لایەكی ترەوە سەرچاوەیەكی سەربازی سوپای عێراق ئاشكرایكردوە، بە درێژایی شەوی ڕابردوو هێزی زیاتری پێشمەرگە ڕەوانەی ناوچە دابڕێندراوەكانی دەشتی نەینەوا كراوە.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشداوە، رەوانەكردنی ئەو هێزە ئاماژەیە بۆ ئەوەی پێشمەرگە بە نیازی دەستپێكردنەوەی شەڕ و پێكدادان بێت.
٢٨ تشرینی یەکەم ٢٠١٧ - ١٣:٠٠
News ID: 863064
پارتی لە كۆبوونەوەكەیاندا داوایانكردوە مۆڵەتی پێنج ڕۆژیان پێبدرێت بۆ كشانەوەی هێزی پێشمەركە و ...