٢١ تشرینی یەکەم ٢٠١٧ - ١٩:٣٩
تەقینەوەی خۆکوژی لە مزگەوتی ئیمامی زەمان (عج)لە دەشتی برچی کابوڵ/ داعش هێرشەکەی گرتوەتە ئەستۆ +وێنە

تەقینەوەیەک لە ناو مزگەوتی ئیمامی زەمان (عج) لەشاری کابول ڕوی داوە و لە ئامارە سەرەتاییەکان دا دەیان نەفەر بە هۆی ئەم کردەوە تیرۆرستیە شەهید و بریندار بوون.

بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت ع ـ ابنا ـ سەرچاوە هەواڵیەکان باس لە ڕودانی تەقینەوەیەکی خۆ کوژی دەکەن لە مزگەوتی شێعەیانی شاری کابوڵ پایتەختی ئەفغانستان.

ئەم تەقینەوە لە ناو مزگەوتی ئیمامی زەمان (عج) لەشاری کابول ڕوی داوە و لە ئامارە سەرەتاییەکان دا دەیان نەفەر بە هۆی ئەم کردەوە تیرۆرستیە شەهید و بریندار بوون.

کار بەدەستێکی ئەمنی ئەفغانستان بە هەواڵ دەری ڕویتێرز گوتویەتی بە لایەنی کەمەوە ۳۰ نەفەر شەهید بوون بەڵام هێشتا ژمارەی هەموو قوربانیان و برینداران ڕون نییە.

هێرشە خۆکوژیەکە بە مزگەوتی ئیمامی زەمان لە کاتی بەڕێوەچونی نوێژی مەغریب و عیشا ڕوی داوە.

ئەم هێرشە لە ساحەی دەشتی بریچی کابوڵ ڕوی داوە.
مزگەوتی ئیمامی زەمان (عج) سەر بە شێعەیانی هەزارە بوو.

گروپی تیرۆرستی داعش لە بەیان نامەیک دا دوای لە ئەستۆ گرتنی هێرش بە مزگەوتی ئیمامی زەمان (عج) لە خۆرئاوای کابوڵ ڕایگەیاند کە ئەم هێرشە بە دەستی یەکێک لە هێزەکانی دەوڵەتی ئیسلامی بە ئەنجام گەشتوە.


............


کۆتایی پەیامی/ ۲۱۸