عه‌بدولئه‌میر ره‌شید یارالـله له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، یه‌كه‌كانی سوپا‌و پۆلیسی فیدراڵی و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا‌و دژه تیرۆر‌و حه‌شدی شه‌عبی، به‌پاڵپشی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان كۆتاییان هێناوه به‌ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی حه‌ویجه.
لەئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی قەزای حەویجەدا، کە ٢١ ی مانگی رابردوو دەستیپێکرد، ٤٢ ھەزار سەربازی سوپای عێراق و چەکداری گروپەکانی دیکە بەشداربوون، ئامانج لەئۆپەراسیۆنەکە کۆنتڕۆڵکردنەوەی ٤٠٨١ کیلۆمەتر دووجای خاکی حەویجە بوو.
رۆژی پێنجی ئه‌م مانگه، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی حه‌ویجه‌ی له‌ده‌ست داعش راگه‌یاند.
به‌كۆنتڕۆڵكردنی حه‌ویجه له‌لایه‌ن هێزه عێراقییه‌كانه‌وه، داعش دوایین پێگه‌ی سه‌ره‌كی خۆی له‌عێراق له‌ده‌ستدا.