بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: حه‌شدی شه‌عبی ئه‌مڕۆ ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی راگه‌یاند، بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی قه‌زای حه‌ویجه له‌باشوری خۆرئاوای كه‌ركوك كه تائێستا له‌ژێر ده‌ستی داعشدان.
راگه‌یاندنی حه‌شدی شه‌عبی له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه ئه‌منییه‌كان، له‌زیاتر لهمیحوهرێكهوه ئۆپهراسیۆنێكییان ده‌ستپێكردووه، بۆ رزگاركردنی ئه‌و ناوچانه‌ی هێشتا له‌ژێر ده‌ستی داعشدان، له‌چوارچێوه‌ی قۆناغی دووه‌می ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی حه‌ویجه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، حه‌شدی شه‌عبی و هێزه ئه‌منییه‌كان، به رزگاركردنی (فه‌تحه) له‌باشوری خۆرئاوای حه‌ویجه ده‌ستیان بهپڕۆسهكه كردووه.
شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگی ئێواره‌ی دوێنێ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی به‌شی باشوری زنجیره چیای (مه‌كحول) ی راگه‌یاند، له‌چوارچێوه‌ی قۆناغی دووه‌می ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی حه‌ویجه‌دا.
كۆتایی مانگی رابردوو حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌ستپێكردنی قۆناغی دووه‌می ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی حه‌ویجه راگه‌یاند.
لەئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی قەزای حەویجەدا كه 21 ی مانگی رابردوو ده‌ستیپێكرد، ٤٢ ھەزار سەربازی سوپای عێراق و چەکداری گروپەکانی دیکە بەشدارن، ئامانج لەئۆپەراسیۆنەکە کۆنتڕۆڵکردنەوەی ٤٠٨١ کیلۆمەتر دووجای خاکی حەویجەیە.
قەزای حەویجەو چەند ناحیەیەکی دەوروبەری کە لەسەدا 32 ی پارێزگای کەرکوک پێکدەھێنن، لەمانگی حەوتی ساڵی 2014 وە کەوتوونەتە ژێر دەستی داعش.