مه‌سعود بارزانی رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی ریفراندۆمه‌وه جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه، چاوه‌ڕوان بوون ئه‌و وڵاته پاداشتی ئه‌و هه‌موو قوربانیادانهی پێشمه‌رگه بداته‌وه.
بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.بنا: بارزانی له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندووه "ریفراندۆم كۆتایی دنیا نییه دانوستانی جددی دوای ریفراندۆم ده‌ستپێده‌كات".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "كێشه‌مان له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌یه، خۆ له‌گه‌ڵ ئهمهریكاو كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كێشه‌مان نییه، ئێمه ده‌مانه‌وێت ئه‌مه‌ریكا گره‌نتی رێككه‌وتن بكات له‌گه‌ڵ به‌غدا، به‌ڵام به‌غدا ده‌ڵێت نه له‌ئێستاو نه‌له‌داهاتوو ئاماده‌نین دان بهریفراندۆمدا بنێین، ئێمه‌ش نه‌ئێستاو نهداهاتوو ئاماده‌نین پاشكۆی ئه‌وان بین".
بارزانی ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو "چاوه‌ڕوان بووین ئه‌مه‌ریكا پاداشتی ئه‌و هه‌موو قوربانیادانهی پێشمه‌رگه بداته‌وه، چ گوناهێكمان كردووه، ده‌مانه‌وێت سه‌ربه‌خۆ بین، وه‌رن با گفتوگۆ بكه‌ین چۆن بگه‌ین به‌وه، به‌ڵام ئه‌وان ده‌ڵێن نابێت ریفراندۆم بكه‌ن، وه‌رن گفتوگۆ بكه‌ن، چ گره‌نتییه‌ك هه‌یه، 14 ساڵه ئه‌مه‌ریكا ئه‌م به‌زمه به‌ئێمه ده‌كات".
له‌باره‌ی به‌دیلی ریفراندۆمه‌وه، بارزانی باسی له‌وه‌كردووه، زۆر ئه‌فكارو پێشنیار هاتووه، به‌ڵام هیچی جێگه‌ی ریفراندۆم ناگرێته‌وه.
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی روسیاوه، بارزانی ده‌ڵێت "هه‌ڵوێستی روسیا زۆر موشهڕهفه، پشتیوانی نا به‌ڵام دژایه‌تی نه‌كردووه".
جه‌ختیشیكردووه‌ته‌وه، زمانی هه‌ڕه‌شه له‌كه‌س قبوڵ ناكه‌ین "چیمان كردووه، میلله‌تێك ده‌ڵێت ده‌مانه‌وێت سه‌ربه‌خۆ بین، ئێمه‌ش ده‌یكه‌ین بابێن ئیبادهمان بكه‌ن".
لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی ریفراندۆمە چاوەڕوانکراوەکەی هەرێمی کوردستان، دەنگی دژ لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتییەوە تا دێت زیاتر دەبێت. له‌هه‌فته‌ی رابردوودا دووجار ئه‌مه‌ریكا به‌فه‌رمی دژایه‌تی به‌هێزی خۆی بۆ ریفراندۆم نیشاندا.
هه‌روه‌ها ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، بەکۆی دەنگی ئەنجومەنەکە کە لە 15 ئەندام پێکدێن، ریفراندۆمی رەتکردەوە.