بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: ئه‌و وته‌یه‌ی حه‌سه‌ن رۆحانی، له‌میانی به‌شداریكرنیدا هات له نمایشێكی سه‌ربازیدا كه دوێنێ هه‌ینی به‌ڕێوه‌چوو. به‌پێی ئاژانسی هه‌واڵی ئێران، یه‌كێك له‌و چه‌كانه‌ی نمایشكراون، مووشه‌كێكی بالیستی نوێ بووه كه مه‌وداكه‌ی 2000 كیلۆمه‌تر ده‌بێت و توانای هه‌ڵگرتنی هه‌ندێك كڵاوه‌ی جه‌نگی هه‌یه.
به‌گوێره‌ی چه‌ند گرته‌یه‌كیش كه ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمی ئێران بڵاویكردووه‌ته‌وه، تاقیكردنه‌وه مووشه‌كی "خورمه‌شه‌هر" نیشاندراوه، به‌ڵام ئه‌وه رووننه‌كراوه‌ته‌وه كه تاقیكردنه‌وه‌كه رۆژی هه‌ینی ئه‌نجامدراوه یاخود نا؟
ئه‌و لێدوانه‌ی رۆحانی له‌كاتێكدا دێت كه هه‌فته‌ی رابردوو، دۆناڵد تره‌مپ-ی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌وته‌یه‌كدا له‌به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، ئێران توانا مووشه‌كییه‌كانی خۆی په‌ره‌پێداوه‌و، تۆمه‌تباریكرد به تێوه‌گلانی له‌توندوتیژییه‌كانی یه‌مه‌ن و سوریا‌و ناوچه‌كانی تری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
له‌هه‌مانكاتدا تره‌مپ ره‌خنه‌ی له‌و رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه گرت كه ساڵی 2015 كۆمه‌ڵه‌ی 5+1(ئه‌مه‌ریكا- فه‌ڕه‌نسا- به‌ریتانیا- رووسیا- چین و ئه‌ڵمانیا) له‌گه‌ڵ ئێران واژۆیان كرد‌و، ببه هۆیه‌وه تاران ره‌زامه‌ندی نیشاندا له‌سه‌ر سنوورداركردنی به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌یی، له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵگرتنی ئه‌و سزا ئابوریانه‌ی به‌سه‌ریدا سه‌پێندرابوون.
رۆحانی له‌وته‌كه‌یدا وتی، وڵاته‌كه‌ی له‌په‌ره‌پێدانی هێزه سه‌ربازییه‌كانی راناوه‌ستێت، وتیشی "ئه‌مساڵ، ته‌واوی وڵاتانی جیهان له‌كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان پشتیوانیان له رێككه‌وتننامه ئه‌تۆمییه‌كه كرد جگه له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و رژێمی زایۆنی (ئیسرائیل) نه‌بێت".